سبەینێ دادگای تێهەڵچونەوە وەڵامی تانەی کاندیدە پەسەند نەکراوەکانی سەرۆکایەتی هەرێم دەداتەوە


وێستگە نیوز-

بڕیارە سبەی یەکشەممە دادگای تەمیزی هەرێمی کوردستان، وەڵامی تانەکان لە بارەی کاندیدە پەسەند نەکراوەکانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بداتەوە.

سبەینێ یەک‌شەممە ٢٦ی ئایاری ٢٠١٩ دادگای تێهەڵچونەوە کۆتایی بە سەیرکردنی تانەکانی پەیوەندیدار بە کاندیدانی پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان هێناوە و سبەی یەکشەممە دەرئەنجامەکەی بە پەرلەمانی کوردستان دەدات.

ئەو دو کەسەشی کە پەرلەمانی کوردستان پەسەندی نەکردون بریتین لە  د، فەرهاد پیرباڵ و کاندیدێکی دیکە کە سبەینێ دادگا وەڵامیان دەداتەوە.


بەپێی زانیارییەکان ھەموو ئامادەکارییەکان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کراوە، ناوەڕاستی ئەم ھەفتەیە، ھەڵبژاردن بۆ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەکرێت.

هاوکات ھیچ ڕێکارێکی سیاسی ویاسایی نەماوە تەنھا چاوەڕێ دەکەین دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بانگێشتی پەرلەمانتاران بکات بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمان.

هەروەها بڕیارە رۆژی سێشەممە یان چوارشەممەی ئەم هەفتەیە، کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام دەدرێت.

چاوەڕوانیش دەکرێ ڕۆژی یەکەمی مانگی داهاتوودا سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە فەرمی دەست بەکار دەبێت.


 

هــ. ب


PM:09:12:25/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 1732 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت