مه‌رزی ته‌وێڵه‌..ده‌ست به‌سه‌ر 14 تۆن گه‌نمه‌شامیی هاڕدراودا گیرا


وێستگه‌ نیوزـ

بنكه‌ی چاودێریی ته‌ندروستیی خۆراك له‌ مه‌رزی ته‌ویڵه‌ ده‌ستی به‌سه‌ر زیاترله‌ 14 تۆن گه‌نمه‌شامیی هاڕدراودا گرت كه‌ له‌ پشكنین ده‌رنه‌چووه‌.

حه‌مید بارام هه‌ورامی، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی بیاره‌ تایبه‌ت به‌ وێستگه‌ نیوز-ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 25ی ئایاری 2019، لەلایەن بنکەی چاودێریی تەندروستی خۆراک لە مەرزی تەوێڵە- شۆشمێ لە سنوری ناحیەی بیارە دەستگیرا به‌سەربری‌ 14 تۆن و500  کیلۆ گرام گەنمە شامی ھاڕدراو کە لەپشكنین دەرنەچوو.

 به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی بیاره‌ دەستخۆشیی لە سەرجەم کارمەندانی بنکەی چاودێریی تەندرەستی خۆراک لە مەرزی تەوێڵە-شۆشمێ كرد و هیواشی خواست نمونەیان زۆر بێت.


PM:07:37:25/05/2019










ئه‌م بابه‌ته 1340 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو