زیانه‌كانی گوگڵ به‌هۆی قه‌ده‌غه‌كردنی كۆمپانیای هواوی
وێستگه نیوزـ
بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی ئه‌مریكا له‌دژی كۆمپانیای هواوی، كۆمپانیای گوگڵی هێنایه ده‌نگ و ئاشكرایكرد كه به‌هۆی ئه‌و بڕیاره‌وه گوگڵ ساڵانه 425 ملیۆن دۆلار زیانی به‌رده‌كه‌وێت.
كۆمپانیای گوگڵ مۆڵه‌تی به‌كارهێنانی سیستمی ئه‌ندرۆید-ی له مۆبایله زیره‌كه‌كانی هواوی دروستكراوی چی كشانده‌وه، ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه ئه‌وانه‌ی به‌كارهێنه‌ری هواوی نوێن، ناتوانن له گوگڵ پله‌ی هیچ ئاپێك دابه‌زێنن، ئه‌مه‌ش وا له كۆمپانیای زه‌به‌لاحی گوگڵ ده‌كات ساڵانه سه‌دان ملیۆن دۆلار زیانی به‌ربكه‌وێت.
چاودێرانی بواری ته‌كنه‌لۆجیا وایان شرۆڤه كردوه كه ره‌نگه به‌هۆی قه‌ده‌غه‌كردنی هواویه‌وه كۆمپانیای گوگڵ ساڵانه 375 - 425 ملیۆن دۆلار زیانی به‌ربكه‌وێت.
هاوكات دان ئیڤس ئه‌ندامی كۆمپانیایه‌كی بواری ته‌كنه‌لۆجیا به‌ناوی Wedbush Securities پێشبینیی كه‌متر له‌و بڕه‌ی كردوه و رایگه‌یاندوه كه ره‌نگه زیانه ساڵانه‌كه‌ی گوگڵ له‌نێوان 150 بۆ 200 ملیۆن دۆلاردا بێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ماڵپه‌ڕی بزنس ئینسایده‌ری به‌ریتانی رایگه‌یاندوه كه گه‌وره‌ترین زه‌ره‌رمه‌ند كۆمپانیای هواویه، به‌ڵام هه‌رخۆشی باجی بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ نادات به‌ڵكو گوگڵیش ئه‌و باجه‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ.
ماڵپه‌ڕه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه هه‌وڵه‌كانی هواوی بۆ خسته‌كاری سیستمێكی نوێ، ره‌نگه له‌داهاتودا باڵاده‌ستی و به‌ربڵاویی كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كانی وه‌ك ئه‌پڵ و گوگڵ بخاته مه‌ترسییه‌وه.
PM:07:24:25/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 5264
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت