وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە بەغداد


وێستگە نیوز-
محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە عیراق.


ئەمڕۆ شەممە محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە بەغداد و لەگەڵ محەممەد عەلی حەکیم وەزیری دەرەوەی عیراق کۆبوەوە.

بڕیارە ئەمشەو وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ بەرپرسانی دیکەی باڵای حکومەتی عیراق کۆببێتەوە و دواین پێشهاتەکانی ناوچەکە تاوتوێ بکەن".

ئەوەش لە کستێکدایە کە گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار و هەردولا لەسەر ئاستی باڵا هەڕەشەی توندی سەربازی لە یەکتر دەکەن.

هــ. ب




PM:06:09:25/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 2384 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت