جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ : شاسوار عه‌بدولواحید به‌ناڕه‌وا له‌زیندانی تاكه كه‌سیدایه
وێستگه نیوز-
جولانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه ئه‌مرۆ شه‌ممه، له‌شاری سلێمانی به‌رێوه‌چوو، ڕایگه‌یاند ماوەی 10 رۆژه شاسوار عه‌بدولواحی سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له‌لایه‌ن ئاسایشی یه‌كێتیه‌وه له سلێمانی بەناڕەوا لە زیندانی تاکەکەسیدایە. هه‌روه‌ها ڕاشیده‌گه‌یه‌نن كه رۆژی سێشه‌ممه گردبونەوە ساز ده‌كه‌ن.
جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له‌كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا ڕایانگه‌یاند كه شاسوار عه‌بدولواحید له‌زیندانی تاكه‌كه‌سی مانی له‌خواردن گرتووه‌و " باری تەندروستی ناجێگرە. ئەمە وێڕای ئەوەی ماوەی 30 رۆژە 11 خۆبەخشی تری جوڵانەوەکەمان بەبێ پارێزەر لەزیندانی تاکەکەسیدان".
جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سه‌لامه‌تیی گیانی به‌ڕێز شاسوار عه‌بدولواحید و خۆبه‌خشه ده‌ستبه‌سه‌ركراوەكانی ده‌خاته "ئه‌ستۆی ئاسایش و به‌رپرسانی گروپێکی ناو یه‌كێتی" راده‌گه‌ینێت "چیدی ئه‌و هێرشە ناڕەوایەی یه‌كێتی بۆ سەر سه‌رۆك و خۆبه‌خشه‌كانی و، به‌كارهێنانی ده‌زگا ئه‌منی و یاساییه‌كان بۆ ململانێی و ئینتیقامی سیاسی قبوڵ ناكات و هه‌مو رێكاره مه‌ده‌نیه‌كان ده‌گرێته به‌ر بۆ رێگرتن و شه‌رمه‌زاركردنی پیلان و گه‌مه ناشرینەکانیان له‌زۆنی سلێمانیدا به‌مه‌رامی كپكردنی ده‌نگه ناڕازیه‌كان و لاواز كردنی جوڵانەوەی نەوەی نوێ".
لەو چوارچێوەیەشدا رایانگه‌یاند کە"کاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە (2٨/5/2019) له‌به‌رده‌م ئۆفیسی سه‌ره‌كی جوڵانەوەی نەوەی نوێ له سلێمانی گردبونه‌وه‌یه‌كی جەماوەری فراوان رێکدەخەین و هەموو فشارە مەدەنیەکانی دیکەش لەبەردەم جوڵانەوەکەماندا کراوە دەبێت لەپێناو ئازادکردنی سەرۆکی جوڵانەوەکەمان و تەواوی خۆبەخشەکانمان".
كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه كه خوێندنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی بوو تیایدا هاتووه "ده‌ره‌نجام و هه‌ر روداوێكی نه‌خوازراویش ده‌خەینە ئه‌ستۆی یه‌كێتی و هێزه ئه‌منیه‌كانی كه هیچ مانا و به‌هایه‌كیان نه‌هێشتۆته‌وه بۆ ئازادیی كاری سیاسی و رێزگرتن له‌مافه‌كانی مرۆڤ و دامەزراوە یاساییەکان".
PM:05:20:25/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 2504
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت