داعش سووتانی دەغڵودانی جوتیارانی کوردی گرتە ئەستۆ


وێستگە نیوز-

لە ڕۆژانی ڕابردوودا چەندین زەوی و زاری جوتیاران و دەغڵودانەکانیان لە عێراق و سوریا ئاگریان تێبەردراوە و زیانێکی زۆریان پێگەیشتووە و داعش بە فەرمی ئەو کارەی لە ئەستۆ گرت.

ئەمڕۆ پێگەی فەرمی چەکدارانی داعش لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگر بەردان لە دەغڵودانی جوتیارانی کورد لە کەرکوک و خانەقین لە عێراق و هەروەها دەغڵودانی جوتیارانی رەقە و تەبقە لە رۆژهەڵاتی سوریا گرتووەتە ئەستۆ و بە تۆڵەکردنەوە ناویهێناوە.

پێگەی دەوڵەتی ئیسلامی لە تویتەر ئاماژەی بەوەداوە "کێڵگەکانی گەنم و جۆ لە پارێزگاکانی کەرکوک، نەینەوا، دیالە و سەلاحەدین لە عێراق و پارێزگای حەسەکە لە سوریا لەلایەن ئەوانەوە سوتێندراوە".

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە لە چەند رۆژی رابردودا سەدان کم چوارگۆشە لە سنوری پارێزگاکانی کەرکوک و دیالە گەنم و دەغڵودانی جوتیاران سوتێنراوە.

بەپێی زانیارییەکان "جوتیارانی کورد لە سنوری گوندەکانی پەلکانە و دەوروبەری و گوندەکانی خانەقین زۆر زیانی پێگەشتووە و نزیکەی ٤٠٠ تۆن گەنم ودەغڵودانی ئەو جوتیارانە سوتاوە".

هــ. ب


PM:05:02:25/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 2160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو