سەڵتەنەتی عومان هەوڵی ناوبژیوانی نێوان ئەمەریکا و ئێران دەدات


وێستگە نیوز-

وەزیری دەرەوەی سەڵتەنەتی عومان رایدەگەێنێت "وڵاتەکەی لەگەڵ لایەنی دیکە هەوڵی هێورکردنەوەی گرژیـیەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران دەدەن".

ئەمڕۆ شەممە یوسف بن عەلەوی وەزیری دەرەوەی سەڵتەنەتی عومان بە ڕۆژنامەی (الشرق الأوسط)ی رایگەیاندوە "وڵاتەکەی هەوڵێکی زۆر دەدات بۆ ناوبژیوانی نێوان ئەمەریکا و ئێران و لە ئێستاشدا پەیوەندیەکی چڕدان بۆ ئەو بابەتە".

یوسف بن عەلەوی داواشی کردوە "کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەگەڵ عوماندا بەشداری بکات تاوەکو ڕێگری بکەن لە هەڵگیرساندنی شەڕ".

وەزیری دەرەوەی سەڵتەنەتی عومان هۆشداریشی داوە ئەگەربێت و شەڕ هەڵبگیرسێت زیان بە تەواوی جیهان دەکەوێت و هەردوو لایەنی ئەمەریکایی و ئێرانی خۆشیان درک بە مەترسی دۆخەکە دەکەن.

هاوکات یوسف بن عەلەوی ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو لە ڕێگەی بۆ لەندەن، چووە تاران و لەوێ لەگەڵ جەواد زەریف، هاوتا ئێرانیـیەکەی کۆبووەوە.

هــ. ب


PM:04:02:25/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 5836 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو