ده‌ستبه‌سه‌ر بڕێك خواردنه‌وه‌ی كهولیدا گیرا
وێستگه نیوز ـ
له مانگی ره‌مه‌زاندا رێگه له خواردنه‌وه‌ی ئاشكرای مادده كهولییه‌كان گیراوه‌و فرۆشتنیشی سنوردار ده‌كرێت، له دوو هه‌فته‌ی رابردوشدا له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆردا گیراوه.
گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: بۆ رێزگرتن له مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز و رۆژووانان، قایمقامیه‌تی سلێمانی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تی به‌و مانگه دروستكردوه كه رێگری له فرۆشتن و به ئاشكرا خواردنه‌وه‌ی كهول ده‌كات و له كاتی هه‌بونیدا ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گرێت.
وتیشی: "لیژنه هاوبه‌شه‌كان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش و لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی، توانیومانه تاراده‌یه‌كی زۆر باش رێگری له خواردنه‌وه‌ی كهول به ئاشكرا و له‌سه‌ر شه‌قام و شوێنه‌گشتیه‌كان هه‌ر كه‌س و شوێنێك سه‌رپێچی كردبێت رووبه‌رووی لێپرسینه‌وه كراونه‌ته‌وه".
راشیگه‌یاند: به‌شێك له رۆژووانان سه‌ردانی شوێنه‌گشتیه‌كان ده‌كه‌ن، هه‌ندێكیان له‌وشوێنه‌ی لێی دانیشتوون به‌ربانگ ده‌كه‌نه‌وه، ناكرێت له‌م مانگه‌دا هه‌ستیان بریندار بكرێت و خه‌ڵكانێك هه‌بن له‌به‌رچاویانه‌وه خواردنه‌وه كهولیییه‌كان بخۆنه‌وه و ببنه مایه‌ی بێزاركردنیان.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: لیژنه‌ی مانگی ره‌مه‌زان له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێك خواردنه‌وه مه‌ستییه هه‌مه‌جۆره‌كاندا گرتووه، دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زانیش به فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی ته‌واوی خواردنه‌وه‌كان له‌ناوده‌برێن، خاوه‌نی ئه‌و دوكانانه‌شی سه‌رپێچیان كردووه رووبه‌رووی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه.
هــ. ر
PM:01:53:25/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 968
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت