دوو ژن به ئاگر سوتان و یه‌كێكیان گیانی له‌ده‌ستدا
وێستگه نیوز ـ
پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند، ئێواره‌ی دوێنێ و شه‌وی رابردوو دوو ژن كه یه‌كێكیان پیشه‌ی مامۆستایه ئاگر له جه‌سته‌یان به‌ربوو یه‌كیسَكیان به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی گیانی له ده‌ستدا.
پۆلیسی راپه‌ڕین له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "كاتژمێر 3:30 خوله‌كی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ژنێك به‌ناوی س . ع . م له‌دایك بووی ساڵی 1986 پیشه‌ی مامۆستا، دانیشتووی قه‌ڵادزێ گه‌ڕه‌كی راپه‌ڕین به برینداری گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ كه له حه‌مام به ئاگر سوتاوه و تائێستاش هۆكاره‌كه‌ی نادیاره.
ده‌شڵێت: "به گوێره‌ی راپۆرتی پزیشكی رێژه‌ی سوتاویه‌كه‌ی 80%یه‌و به هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌شی به‌ڕێكرا بۆ سلێمانی كه دایكی سێ منداڵه".
ده‌شڵێت: "كاتژمێر 4:30 خوله‌كی ئێواره‌ی دوێنی كچێك به‌ناوی ب . م . ر، له‌دایك بووی ساڵی 2002 پیشه‌ی كچی ماڵ دانیشتووی گوندی (گرتك) سه‌ر به ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر به برینداری گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ كه به‌وته‌ی خۆی له‌كاتی ئاماده‌كردنی خواردن به‌هۆی گڕگرتنی بوتڵی غاز سوتاوه، به‌ڵام سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا".
له‌سه‌ر سكاڵای كه‌سوكاری ژنه‌كه، دادوه‌ر بڕیاریدا به راگیركردنی هاوسه‌ری (س . ع . م )، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ هه‌ردوو ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.
هــ. ر
PM:01:39:25/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 4788
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت