ناونوسین بۆ مه‌ریخ ده‌ستی پێكرد
وێستگه نیوز –
هه‌رچه‌نده تا ئێستا مرۆڤ نه‌یتوانیوه بچێته‌سه‌ر مه‌ریخ، به‌ڵام ئاژانسی گه‌ردوونی و فڕۆكه‌وانی نیشتمانی ئه‌مریكا (ناسا) ده‌رفه‌تی بۆ هاوڵاتیان ره‌خساندووه تا ناوه‌كانیان بنێرنه سه‌ر ئه‌و هه‌ساره‌یه.
ئاژانسی گه‌ردوونی و فڕۆكه‌وانی نیشتمانی ئه‌مریكا (ناسا) له سه‌رتاسه‌ری جیهان هه‌ڵمه‌تی ناونوسینی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستپێكرد كه ده‌یانه‌وێ ناویان له‌و ئامێره‌ی بۆشایی ئاسمان بنوسرێت كه ره‌وانه‌ی مه‌ریخ ده‌كرێت.
وابڕیاره كه‌شتییه ئاسمانییه‌كه كه كێشه‌ی زیاتر له هه‌وار كیلۆگرام ده‌بێت له ته‌مموزی 2020 ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان بكرێت و له شوباتی 2021 بگاته مه‌ریخ و دوای كۆكردنه‌وه‌ی نمونه‌ی كه‌شوهه‌وا و شوێنناسییه‌كانی مه‌ریخ، ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر زه‌وی.
ئاره‌زومه‌ندان ده‌توانن له ماڵپه‌ڕی ناسا له سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت به تۆماركردنی ناوی ته‌واو و ناوی وڵات و كۆدی پۆسته‌كانیان، ناویان تۆمار بكه‌ن كه تا 30ی ئه‌یلول پرۆسه‌ی تۆماركردنی ناوه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت و داواكاری هه‌موو كه‌س په‌سه‌ند ده‌كرێت.
تا ئێستا زیاتر له سێ ملیۆن و (600) هه‌زار كه‌س ناوی خۆیان نوسیوه، كه زۆرترین رێژه‌ی به‌شداری له توركیا بوه، به‌جۆرێك یه‌ك ملیۆن و (291) هه‌زار و (772) كه‌س ناوی خۆیان تۆمار كردوه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كه ناوه‌كان له سیسته‌مدا كۆده‌كرێنه‌وه و له ناو شانه‌ی ئه‌لیكترۆنی ئامێره‌كه‌دا ده‌پارێزرێن.
بۆ ناونووسین كلیك لێره بكه:
PM:04:05:24/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 7680
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت