هه‌ڵكه‌وت زاهیر هۆكاری بوونی كۆمه‌ڵێك خانم له ده‌وری ئاشكرا ده‌كات
وێستگه نیوز –
ئاوازدانه‌ر هه‌ڵكه‌وت زاهیر رایگه‌یاند كه به‌هۆی هونه‌ره‌كه‌یه‌وه‌یه‌تی كه زۆربه‌ی كات كۆمه‌ڵێك خانم له ده‌وری ده‌رده‌كه‌ون، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه زۆر دینداره و هه‌موو بنه‌ماكانی ئاین جێبه‌جێ ده‌كات.
هه‌ڵكه‌وت زاهیر هونه‌رمه‌ندی ئاوازدانه‌ر له‌باره‌ی بوونی كۆمه‌ڵێك خانم له ده‌وری رایگه‌یاند كه "پیشه‌ی من كاری هونه‌رییه راسته خانمێكی زۆر دێت له‌گه‌ڵ من كارده‌كات و پێشتر كاری كردووه و له‌وانه‌یه له داهاتووشدا هه‌ر وابێت به‌ڵام كه‌سانێك له مێشكیان نزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌و ئافره‌تانه یان من له‌و ئافره‌تانه به سیناریۆی جیاواز جیاواز لێكده‌ده‌نه‌وه".
هه‌ڵكه‌وت زاهیر ده‌ڵێت: "من كه‌سێكی زۆر به دینم، كه‌سێكی زۆر نزیكم له ئاین و هه‌موو بنه‌ماكانی ئاین جێبه‌جێ ده‌كه‌م و هه‌موو ساڵێك ده‌چمه سعودیه بۆ ئه‌نجامدانی عومره".
ئه‌و ئاوازدانه‌ره راشیگه‌یاند كه "من كاری هونه‌ری ده‌كه‌م، لێره نامۆیه هونه‌رمه‌ند له دینه‌وه نزیك بێت و پێیانوایه هونه‌رمه‌ند نامۆیه به ئاین و لای من وانییه".
هه‌ڵكه‌وت زاهیر لەدایکبوی ساڵی 1972ی شاری سلێمانیه و پە‌یمانگای ھونه‌رە‌جوانە‌کانی بە‌شی موزیک تە‌واو کردوە لە ساڵی 1992 ژە‌نیاری ئامێری ئۆبوا بووە، لە‌ھە‌مان ساڵدا دە‌ستی بە کاری میلۆدی دانان کردووە یە‌کە‌م کاری وە‌ک میلۆدی دانان بۆ (ئە‌ژدە‌ر وە‌ھبی) بووە .
لە کابینە‌ی پێنجە‌می حکومە‌تی ھە‌رێمی کوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی نێچیرڤان بارزانی بۆ دوە‌مین جار کرایە‌وە ڕاوێژکاری سە‌رۆکی حکومە‌ت بۆ کار‌و باری ھونە‌ری، لە شە‌شە‌مین کابینە‌ی حکومە‌تی ھە‌رێمی کوردستان بە ھە‌مان پۆست راوێژکاری دانرایە‌وە تا دواجار خۆی دە‌ستی لە‌کاری حکومە‌ت ھە‌ڵگرت.
ساڵی 2009 دا‌مە‌زرێنە‌ری یە‌کە‌مین کە‌ناڵی ھونە‌ری بوو لە کوردستاندا بە‌ناوی (کۆڕە‌ک تیڤی) بۆ ماوە‌ی یە‌ک ساڵ بە‌ڕێوبە‌ری گشتیی ئە‌و کە‌ناڵە بوو.
دیاترین ئە‌و ده‌نگانه‌ی کە میلۆدی بۆ داناون: (مە‌رزیە فە‌ریقی، لە‌یلا فە‌ریقی و میرا و لۆکە و باخان و ھانی و چۆپی فە‌تاح و ناسلی و پە‌یوە‌ند جاف و ئە‌یوب عە‌لی ونیلیسا و شانیا و دە‌شنێ مراد، تارا ڕە‌سول و عە‌بدولقە‌ھار زاخۆیی، ھە‌ڵدێرو کریستاڵ، ھێمن حسێن)، ئه‌مه جگه‌له ئاوازدانان بۆ چه‌ندین خانمه گۆرانیبێژی عه‌ره‌ب.
PM:03:39:24/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 14952
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت