دوای 35 ساڵ، بكوژی 10 ئافره‌ته‌كه به سزای خۆی گه‌شت
وێستگه نیوز –
دوای 35 ساڵ پیاوێك كه تۆمه‌تبار بوو به ده‌ستدرێژیكردنه‌سه‌ر 10 ئافره‌ت و دواتر كوشتن‌یان به سزای خۆی گه‌یشت.
رۆژی پێنجشه‌ممه ویلایه‌تی فلۆریدای ئه‌مریكا پیاوێكی ته‌مه‌ن 65 ساڵی به ناوی رۆبه‌رت لۆنگ به سزاگهیاند كه به یه‌كێك له خوێنڕێژه به‌ناوبانگه‌كان ناسرابوو.
رۆبه‌رت لۆنگ له‌لایه‌ن داگاوه ئیدانهكرا به رفاندنی 10 ئافره‌ت و دهستدرێژیكردنهسهریان و كوشتن‌یان له ساڵی 1984دا.
لێكۆڵه‌ره‌وان رایانگه‌یاند كه له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا تاوانه‌كانی لۆنگ ده‌ستیپێكرد و ئه‌و ئافره‌تانه‌ی ده‌كرده ئامانج كه له رۆژنامه ناوخۆییه‌كاندا ریكلامیان بۆ كه‌لوپه‌لی به‌كارهاتووی ناوماڵهكهكانیان ده‌كرد تا بیفرۆشنه‌وه.
رۆبه‌رت لۆنگ ده‌چووه ماڵی ئه‌و ئافره‌تانه و خۆی وه‌ك كڕیار نیشان ده‌دان، دواتر ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كردنه‌سه‌ر و ده‌یكوشتن.
ده‌سه‌ڵاتدارانی فلۆریدا پێیانوایه كه لۆنگ ئه‌و شێوازه‌ی به‌كارهێناوه بۆ لاقه‌كردنی ده‌یان ئافره‌ت له ویلایه‌ته‌كانی فلۆریدا و كالیفۆرنیا.
وته‌بێژێك به‌ناوی گرتووخانه‌كه‌ی ویلایه‌ته‌كه‌وه رایگه‌یاند كه سه‌عات 6:55 ده‌قیقه‌ی شه‌وی رابردوو لۆنگ له‌ڕێی لێدوانی ده‌رزییه‌كی ژه‌هراوییه‌وه له گرتووخانه‌ی ویلایه‌تی فلۆریدا له ناوچه‌ی رایفۆرد به سزاكه‌ی گه‌یشت.
سه‌رچاوه: ده‌یلی مه‌یل
PM:01:47:24/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 8628
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت