سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا: ده‌ست له‌كار ده‌كێشمه‌وه
وێستگه نیوز –
سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا رایگه‌یاند كه له‌سه‌ره‌تای مانگی داهاتوودا ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی ده‌بێت و ده‌ست له سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌كێشێته‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 24ی ئایاری 2019 تێریزا مه‌ی، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند كه وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ست له‌كارده‌كێشێته‌وه.
تێریزا مه‌ی وتی: "هه‌وڵی ته‌واوم دا بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی بریكزت كه بۆ گۆڕینی سیاسه‌تی به‌ریتانیا بوو به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بووم".
وتیشی: "هه‌وڵه‌كانم بۆ جیابوونه‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا دروست بوو و سه‌قامگیری به‌ریتانیا كاری له‌پێشینه‌م بووه",
تێریزا مه‌ی راشیگه‌یاند كه پرۆسه‌ی سیاسی له به‌ریتانیا ئاڵۆز بووه و رۆژی 7ی حوزه‌یرانی داهاتوو ده‌ست له پۆسته‌كه‌ی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ده‌كێشێته‌وه.
PM:12:12:24/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 1696
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت