به‌ڤیدیۆ... په‌رله‌مانتارێك و پاسه‌وانه‌كانی ته‌قه له خاڵێكی پشكنین ده‌كه‌ن
وێستگه نیوز -
په‌رله‌مانتارێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و پاسه‌وانه‌كانی هه‌ڵده‌كوتنه‌سه‌ر خاڵێكی پشكنین له شاری نه‌جه‌ف و ته‌قه له كارمه‌ندانی خاڵه‌كه ده‌كه‌ن.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكراوه‌ته‌وه كه تیایدا عه‌لا سوكه‌ر په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانیی نه‌سر به‌سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و پاسه‌وانه‌كانی هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر خاڵێكی پشكنین و هه‌ڕه‌شه له ئه‌فسه‌رێك ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئه‌و په‌رله‌مانتاره و پاسه‌وانه‌كانی هێرشیانكردووه‌ته‌سه‌ر سه‌ر خاڵی پشكنینی جكور له شاری نه‌جه‌ف.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت رووداوه‌كه له كاتی شه‌ودا بووه، چالاكوانانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هۆكاری رووداوه‌كه رێگه‌پێنه‌دانی بازگه‌كه به بارهه‌ڵگری بێمۆڵه‌ت بوو كه به خاڵی پشكنینه‌كه‌دا تێبپه‌ڕێت.
AM:08:46:24/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 8060
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت