عیراق چوار فڕۆکەی T-50ی لە کۆریا وەرگرت


وێستگە نیوز-

فەرماندەی هێزە ئاسمانییەکانی عێراق رایدەگەێنێت "چوار فرۆکەی جەنگی جۆریT-50یان لە کۆریای باشور وەرگرتووە".

ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ی ئایاری 2019 فەرماندەی هێزە ئاسمانییەکانی عێراق راگەێندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند "چوار فڕۆکەی جەنگی جۆریT-50ی کۆریای باشور گەشتنە عێراق."

فەرماندەی هێزە ئاسمانییەکانی عێراق ئاماژەی بەوەشداوە "ئەوە سێیەمین پۆلە فڕۆکەیT-50یە عێراق وەریدەگرێت، دوای ئەوەی مانگی تشرینی یەکەم شەش فڕۆکەی دیکەی لە هەمان جۆر وەرگرتبوو."


سەرەتای ئەم مانگە لە چوارچێوەی گرێبەستێکدا کە ساڵی 2011 لە نێوان واشنتۆن و بەغداد بۆ فرۆشتنی 36 فڕۆکە واژۆی لەسەر کراوە، ئەمریکا پێنج فڕۆکەی جۆریF16ی ڕادەستی عێراق کرد و دواتریش بۆ بنکەی ئاسمانی بەلەد گوازرانەوە.

کڕینی ئەو فڕۆکانەش لە چوارچێوەی پێشخستنی تواناکانی هێزی ئاسمانیی عێراقدایە، کە دەیەوێت لەگەڵ چەند سەرچاوەیەکی جۆراوجۆر فڕۆکە بکڕێت تا بۆ ماوەی سێ ساڵی داهاتوو پشت بە خۆی ببەستێت لە پاراستنی بواری ئاسمانی و چیتر پێویستی بە هێزی ئاسمانیی هاوپەیمانان نەبێت.

هــ. ب


PM:09:05:23/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 1836 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو