گرتەیەکی ڤیدیۆیی قه‌زافی بڵاوکرایەوە
وێستگه نیوز -
چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ده‌گمه‌نی موعه‌مه‌ر قه‌زافی سه‌رۆكی كۆچكردووی لیبیایان بڵاوكرده‌وه.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا كه لایه‌نگرانی بڵاویانكردووه‌ته‌وه، موعه‌مه‌ر قه‌زافی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی له ناوچه‌یه‌كی دووره‌ده‌ست دانیشتووه كه هێشتا كوڕه‌كانی بچووك بوون و له ده‌وری یاری ده‌كه‌ن.
ئه‌و كه‌سه‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه، نووسیویه‌تی: "جه‌نگاوه‌ر و خه‌باتگێڕ و جیهادكه‌ر.... له خێمه‌ی ناوچه‌یه‌كی دووره‌ده‌سته‌وه".
ئه‌و كه‌سه ده‌ڵێت: "تۆمارێكی كۆنی عه‌قیدی كۆچكردوو له‌گه‌ڵ كوڕه‌كانی ساعدی، موعته‌سه‌م بالله، هانیباڵ و هه‌نا".
چالاكوانان كاردانه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر گرته ڤیدیۆییه‌كه هه‌بووه و بووه‌ته‌جێی سه‌رسامی زۆربه‌ی لایه‌نگرانی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی لیبیا و یه‌كێكیان نووسیویه‌تی: "قه‌زافی مرۆڤ كه ئێمه نه‌مانده‌بینی".
PM:06:38:23/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 17520
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت