پۆمپیۆ: ئه‌مریكا سوره له‌سه‌ر گۆڕینی ره‌فتاره‌كانی ئێران
مایك پۆمپیۆ
وێستگه نیوزـ
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا دوپاتیكرده‌وه كه تره‌مپ سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی "رژێمی ئێران" ره‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وتی خۆی بگۆڕێت.
له لێدوانێكدا مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جه‌ختیكرده‌وه كه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت "رژێمی ئێران" گۆڕٍانكاری له ره‌فتار و په‌یڕه‌وی خۆیدا بكات.
پێشتریش پۆمپیۆ رایگه‌یاندبوو كه ئه‌گه‌ری زۆره ئێران به‌رپرس بێت له تێكدانی به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌وتییه‌كانی وڵاتانی كه‌نداو، هاوكات پۆمپیۆ ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ی كۆنگرێسی وڵاته‌كه‌ی له بارگرژییه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی نێوان تاران و واشنتن كه به‌مدواییه له هه‌ڵكشاندایه.
سه‌باره‌ت به كێشه‌ی فه‌له‌ستین و ئیسرائیلیش، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه تره‌مپ پێشتر دانی به شاری قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل نا و روانگه‌ی خۆشی بۆ ئاشتی به فه‌له‌ستینییه‌كان پێشكه‌ش كردوه.
دوپاتیشكرده‌وه كه ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتیوانیكردنی ئیسرائیل بۆ ته‌واوكردنی ئه‌و رێگایه‌ی كه به‌وته‌ی پۆمپیۆ "داهاتویه‌كی پرشنگدار"ی بۆ هه‌موو لایه‌ك هه‌یه.
PM:06:11:23/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 2124
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت