به‌وێنه..هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د له شاری حه‌ما ده‌ركه‌وت
ئەسما ئەسەد
وێستگه نیوزـ
ئه‌سما ئه‌سه‌د، هاوسه‌ری به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی رژێمی سوریا سه‌ردانی ناوه‌ندی په‌لی ده‌ستكردی له شاری حه‌ما له ناوه‌ڕاست وڵاته‌كه‌ی كرد و كه‌مه‌ندامانی جه‌نگی ناوخۆیی وڵاته‌كه‌ی به‌سه‌ر كرده‌وه.
ئه‌سما ئه‌سه‌د له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ت و پڕۆژه‌ی (برینداری نیشتمان) سه‌ردانی بنكه‌كه‌ی كرد و له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌وه پێشوازیی لێكرا كه له جه‌نگی ناوخۆیی سوریا بریندربوون و قاچ و ده‌ستیان بڕدراوه‌ته‌وه.
ناوه‌ندی په‌لی ده‌ستكرد له شاری حه‌ما چواره‌م ناوه‌نده له سوریا و له شاره‌كانی دیمه‌شق و ته‌رتوس و لازقیه‌ش ناوه‌ندی هاوشێوه هه‌ن.
ناوه‌نده‌كه له ماوه‌ی سێ مانگدا 70 نه‌شته‌رگه‌ریی دانانی په‌لی ده‌ستكردی بۆ برینداران ئه‌نجامداوه و په‌لی نوێی بۆ داناون.
له 8ی ئابی 2018، سەرۆکایەتیی کۆماری سوریا بڵاویکردوەتەوە کە ئەسما ئەسەد، هاوسەری بەشار ئەسەدی سەرۆکی رژێمی سوریا، توشی شێرپەنجەی مەمک بووە و دەستی کردووە بە وەرگرتنی چارەسەر بۆ نەخۆشییەکەی.
سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا تویتێکی ئەسما-ی بڵاوکردوەتەوە. کە دەلێت،"من لەو گەلەم، کە جیهانی فێری خۆڕاگری کردووە، ورەی من لە ورەی ئێوەوە سەرچاوی گرتووە".
ئه‌سما فه‌واز ئه‌خره‌س خه‌ڵكی شاری حمسه له سوریا، لە ساڵی 1975 له به‌ریتانیا له‌دایكبووه و كچی پزیشكێكی ناسراوی سوریایه، له 18ی كانونی یه‌كه‌می 2000 له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د هاوسه‌رگیریی كردوە.
PM:05:37:23/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 4752
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت