سەرۆک کۆمار واژۆی دەستبەکاربونی پارێزگاری موسڵی کرد


وێستگە نیوز-

د.بەرهەم ساڵح ​ فەرمانى دەستبەکاربونى پارێزگارى نوێی موسڵی واژۆ کرد.

ئەمڕۆ پێنج‌شەممە ٢٣ی ئایاری ٢٠١٩ د. بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق بەپێى مەرسومێکى کۆماری، کە وێنەیەکى دەست وێستگەنیوز کەوتووە، د. بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمارى عێراق واژۆى دەستبەکاربوونى بۆ مەنسور مەرعید عەتیەى پارێزگارى موسڵ دەرکردووە.

لە نوسراوەکەدا هاتووە "بە پشتبەستن بە بەندى حەوتەم لە مادەى ٧٣ى دەستوور و بەندى یەکەم لە مادەى ٢٦ى یاساى پارێزگاکان، کە لە چوارچێوەى هەرێمدا ڕێکنەخراون، پارێزگارى موسڵ دەستبەکاردەبێت لە ڕۆژى دەرچوونى بڵاوبوونەوەى ئەم مەرسومەوە".

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ڕۆژى ٢٤ی ئازاری ٢٠١٩ پەرلەمانی عێراق لەسەر داوای عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیران، نەوفەل عاکوب پارێزگاری پێشوی موسڵ و دوو جێگرەکەیی بە زۆرینەی دەنگ لە کارەکانیان دوورخستەوە بەهۆی روداوی ژێرئاوکەوتنی بەلەمە گەشتیارییەکەی موسڵ لەرۆژی ٢١ی ئازاری ئەمساڵ کە زیاتر لە ١٢٠ کەس تیایدا خنکان، هەروەها لە ١٣ى ئایاریش ئەنجومەنى پارێزگاى نەینەوا پارێزگارى نوێى موسڵ و جێگرەکانیانی هەڵبژارد.

هــ. ب



PM:05:31:23/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 1732 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت