به‌ڤیدۆ..واسق به‌تات داوا له لایه‌نگرانی ده‌كات له‌پێناو ئێران خۆیان ببه‌خشن
واسق بەتات
وێستگه نیوزـ
ئه‌مینداری گشتیی سوپای موختار داوایه‌كی ئاراسته‌ی لایه‌نگرانی كرد و هانی دان له‌كاتی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی ئه‌مریكا و ئێران، خۆیان ببه‌خشن و به‌رگری له ئێران بكه‌ن.
له نوێترین گرته‌ی ڤیدیۆییدا، واسق به‌تات، ئه‌مینداری گشتیی سوپای موختار كه گروپێكی چه‌كداری شیعه‌كانی عیراقه، داوای له سه‌ركردایه‌تیی سوپاكه‌ی كرد ئاماده‌بن بۆ وه‌رگرتنی خۆبه‌خشان له ریزه‌كانیاندا.
واسق به‌تات وتی: موچه به خۆبه‌خشان ناده‌ین، ئێمه له‌كاتی جه‌نگداین و ده‌بێت هه‌موان به چنگێكی ئاسنین له‌و كه‌سانه بده‌ن كه دوژمنایه‌تی له‌گه‌ڵ ئیمام مه‌هدی ده‌كه‌ن.
رۆژی چوارشه‌ممه 15ی ئایاری 2019، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له راگه‌یه‌ندراوێكدا فه‌رمانی بۆ ئه‌و كارمه‌ندانه ده‌ركرد كه کاری پێویستیان لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر نییە، نوێنه‌رایه‌تییه‌كانیان له به‌غدا و هه‌ولێر جێبهێڵن و بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌مریكا.
هه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، به شێوه‌یه‌كی كاتی پێدانی ڤیزای له نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی خۆی له عیراق و هه‌رێمی كوردستان راگرتووه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه رۆژی یەکشەممە 12ی ئایاری 2019، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا لە بەیاننامەیەکدا رایگه‌یاند" ئامۆژگاریی سەرجەم هاوڵاتیانی ئەمریکا دەکەین له زیادبوونی ئاڵۆزییەکان لە عیراق، بۆیە دەبێت لەو بارەیەوە ئاگاداربن".
له ماوه‌ی رابردوودا په‌یوه‌ندیی نێوان ئه‌مریكا و ئێران ئاڵۆزییه‌كی زۆری تێكه‌وتوه و مه‌ترسیی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه، به‌ڵام سه‌ركرده‌كانی هه‌ردوو وڵات جه‌تیانكردوه‌ته‌وه كه نایانه‌وێت بكه‌ونه جه‌نگه‌وه.
PM:05:07:23/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 3032
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت