ژن و مێردێك له‌ ژووری نووستنه‌كه‌یاندا هه‌زاران هه‌نگیان دۆزیه‌وه‌

‌فۆتۆ: گێتی

وێستگه‌ نیوز ـ
دوو هاوسەر لە شاری غەرناتە لە ئیسپانیا بە هەزاران هەنگیان دۆزییەوە کە لە ناو درزێکی دیواری ژووری نوستنەکەیاندا دەژیان.


ماڵپەڕی " 20 minutos" ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو دوو هاوسەرە بۆ ماوەی دوو ساڵ گوێیان لە دەنگی تەقەتەق بووە لە پشت دیوارەکەیانەوە بەڵام نەیانزانیوە لە چییەوە دروستدەبێت.

ئەم دەنگانە بەراددەیەك زۆربوون کە هەندێك لە شەوەکان لە خەو بەخەبەری دەهێنانەوە و ئەو دەنگە بێزارکەرانە نەیدەهێشت بخەون.

لە دواتردا دوو هاوسەرەکە ناچاربوون پسپۆڕێکی بواری بەخێوکردنی هەنگ بانگ بکەن بۆ چارەسەری دۆخەکە و ئەویش پاش گەڕان بە ژوورەکەدا بۆیدەرکەوت کە چاڵێکی گەورە لە دیواری ژوورەکەیاندا هەیە و لەو چاڵەدا زیاتر لە 80 هەزار هەنگ دەژی.

پسپۆڕەکە وتوویەتی، "ژمارەیەکی زۆر هەنگ لەوێدا کۆبووەتەوە، ئەوە جێی سەرسوڕمانە کە ئەم دوو هاوسەرە بەردەوام گوێیان لە دەنگدانەوەکان نەبووە و تێناگەم چۆن لەم دۆخەدا ژیاون لە ماوەی ئەو دوو ساڵەدا".

ئاماژەی بەوەشداوە: ئەو هەنگانە چالاکییان زیادی کردووە و گیزەی دەنگیان زیادی کردووە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماوە، هەروەها ژمارەیان زۆر بووە بەهۆی کرانەوەی گوڵەکان لە نزیك ئەو ماڵەدا.

هــ. ر


AM:08:35:23/05/2019






ئه‌م بابه‌ته 49740 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو