ئه‌مریكا هۆشداری ده‌داته رژێمی ئه‌سه‌د
وێستگه نیوز -
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا "پنتاگۆن" هۆشداری ده‌داته رژێمی ئه‌سه‌د و رایگه‌یاند كه به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له لایه‌ن رژێمی سوریاوه هێڵی سووره بۆ ئه‌مریكا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 22ی ئایاری 2019 به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ئه‌مریكا "پنتاگۆن" له لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵی ئه‌لحوڕه وتی: "هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه چاودێری جموجووڵه‌كانی رژێمی سوریا ده‌كه‌ن".
وتیشی: "به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌لایه‌ن رژێمی سوریاوه له دژی هاوڵاتییه‌كانی هێڵی سووره".
پـێشتر شان رۆبه‌رتسن وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری هۆشداری به حكومه‌تی سوریا دا و وتی: "ده‌بێت رژێمی ئه‌سه‌د به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی دووباره نه‌كاته‌وه... چونكه هیچ گومانێكی تێدا نیـیه به خێرایی و به توندی كاردانه‌وه‌مان ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئه‌م جۆره چه‌كه به‌كاربهێنێته‌وه".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش رایگه‌یاند كه چه‌ند نیشانه‌یه‌ك هه‌ن ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن ره‌نگه هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا رۆژی یه‌كشه‌ممه به چه‌كی كیمیایی( گازی كلۆر) هێرشی كردبێته سه‌ر ناوچه‌كانی باكوری رۆژئاوای سوریا.
مۆرگن ئۆرتێگه‌س وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه وتی" هێشتا زانیاری كۆده‌كه‌ینه‌وه له باره‌ی رووداوه‌كه، به‌ڵام دووباره‌ی ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌گه‌ربێت و رژێمی ئه‌سه‌د چه‌كی كیمیایی به‌كاربهێنێت ئه‌وا ده‌ستبه‌جێ ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانمان وه‌ڵامی گونجاویان ده‌بێت".
PM:09:39:22/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 2428
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت