مووچه‌ی مامۆستایانی وانه‌بێژ دابه‌ش ده‌كرێت
وێستگه نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی شارباژێری سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی رایانگه‌یاند كه سبه‌ینێ پاره‌ی وانه‌بێژی مانگی نیسانی مامۆستایان دابه‌ش ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 22ی ئایاری 2019، به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی شارباژێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، رایگه‌یاند كه پاره‌ی وانه‌بێژی دابه‌ش ده‌كرێت.
په‌روه‌رده‌ی شارباژێر ده‌ڵێت: "ئاگاداری سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی سنوری به‌ڕێوه‌به‌رێتیمان ده‌كه‌ین سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه به‌رواری (23 ـ 5 ـ 2019 ) كاتژمێر 10:30ی سه‌رله‌به‌یانی سه‌ردانی به‌شی ژمێریاری بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی پاره‌ی وانه بێژی مامۆستایان بۆ مانگی ( 4 )ی 2019".
PM:06:16:22/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 4548
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت