بانكی ناوه‌ندیی عیراق دراوه‌كانی سه‌رده‌م به‌عس ده‌فرۆشێت
دراوەکانی سەردەمی بەعس
وێستگه نیوزـ
بانكی ناوه‌ندیی عیراق بڕیاریدا دراوه كاغه‌زه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی سه‌رده‌می رژێمی به‌عس به‌و كه‌س و كۆمه‌ڵانه بفرۆشێت كه خولیای كۆكردنه‌وه‌ی دراویان هەیە.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 22ی ئایاری 2019، بانكی ناوه‌ندیی عیراق بڕیاریدا ئه‌و دراوه نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی سه‌رده‌می رژێمی به‌عس بفرۆشێت كه له ماوه‌ی ساڵانی 1979-1986 ماڵه‌ڵه‌ی پێوه كراوه و ئێستا كاری پێ ناكرێت.
بانكه‌كه هه‌ریه‌ك له چاره‌كه دینار و نیو دینار و دینار و پێنج دیناری و 10 دیناری و هه‌ردوو جۆره 25 دینارییه‌كه‌ی سه‌رده‌می به‌عس ده‌فرۆشێت كه یه‌كێكیان وێنه‌ی سه‌دام حسێنی له‌سه‌ر.
بانكی ناوه‌ندیی عیراق نرخی فرۆشتنی هه‌ریه‌ك له‌و دراوانه‌ی دیاریكردوه كه له 2 دۆلاره‌وه بۆ 25 دۆلار ده‌ستپێده‌كات.
PM:12:41:22/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 9936
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت