ره‌غدی كچی سه‌دام ده‌نگۆی كۆچی دوایی دایكی ره‌تده‌كاته‌وه
ساجیدە و سەدام
وێستگه نیوزـ
ره‌غد سه‌دام حسێن، كچی سه‌رۆكی رژێمی پێشووی عیراق ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه باس له مردنی ساجیده‌ی دایكی ده‌كه‌ن.
ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌مه 21ی ئایاری 2019، له چه‌ند میدیایه‌ك ده‌نگۆی كۆچی دوایی ساجیده توڵفاح، هاوسه‌ری سه‌دام حسێن، سه‌رۆكی له‌سێداره‌دراوی رژێمی به‌عس بڵاوكرایه‌وه.
به‌ڵام ماڵپه‌ڕی (خبرنی)ی ئوردنی بڵاویكرده‌وه كه ره‌غد سه‌دام حسێن له لێدوانێكی تایبه‌تدا پێی رایگه‌یاندوه ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به كۆچیی دوایی دایكی بڵاوكراوه‌ته‌وه، دووره له راستییه‌وه.
ره‌غد وتویه‌تی كه ته‌ندروستیی دایكی باشه و ته‌نها چوه‌ته ته‌مه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش رۆڵی خۆی هه‌یه، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ش كه له‌سه‌ر كۆچی دوایی بڵاوبونه‌ته‌وه، ناڕاسته.
ساجیده خه‌یروڵا توڵفاح له 24ی حوزه‌یرانی ساڵی 1937 له تكریت له‌دایكبووه و سه‌ره‌تا وه‌ك مامۆستا له خوێندنگه سه‌ره‌تاییه‌كان كاریكردوه، پاشان دوای كوده‌تاكه‌ی ساڵی 1968ی عیراق بوه‌ته به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه.
ساجیده كچی خه‌یروڵا توڵفاح موسڵت-ه كه له هه‌مانكاتدا خاڵی سه‌دام حسێن بووه، هاوكات خوشكی عه‌دنان خه‌یروڵا، وه‌زیری به‌رگریی پێشوی عیراقیش بووه.
پێش ئه‌وه‌ی سه‌دام بۆ میسر هه‌ڵبێت، ساجیده له ساڵی 1963 هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ سه‌دام حسێن كرد، ساجیده دوو كوڕ و سێ كچی له سه‌دام هه‌بووه، عوده‌ی 1964 و قوسه‌ی 1967 و كچه‌كانی ره‌غد 1968 و ره‌نا 1971 و حه‌لا 1977.
AM:09:39:22/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 5072
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت