به‌رگریی ئه‌مریكا: هێشتا هه‌ڕه‌شه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه له ئاستێكی به‌رزدایه
وێستگه نیوزـ
كاربه‌ڕێكه‌ری وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی توانیویه‌تی ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی هێرش له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه بوه‌ستێنێت، به‌ڵام هێشتا هه‌ڕه‌شه‌ی ئێران له‌ئاستێكی به‌رزدایه.
پاتریك شاناهان، كاربه‌ڕێكه‌ری وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا له كۆنگره‌یه‌كی رۆنامه‌وانیدا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 21ی ئایاری 2019 رایگه‌یاند: هانگاوه‌كانمان به‌رامبه‌ر ئێران به‌باشی پلانی بۆدانرابوو، بۆیه توانیمان ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی هێرش له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه رابگرین و ئه‌مه‌ش كارێكی گرنگ بوو.
شاناهان هیچ ورده‌كارییه‌كی دیكه‌ی سه‌باره‌ت به‌و هه‌نگاوانه ئاشكرا نه‌كرد و ئه‌وه‌نده‌ی دركاند كه هێشتا هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران له ئاستێكی به‌رزدایه.
رۆژی دووشه‌ممه 6ی ئایاری 2019 ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كه‌شتییه‌كی فڕۆكه‌هه‌ڵگر و بۆمبهاوێژی "B52" ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرد "تاوه‌كو په‌یامێكی روون و ئاشكرا به ڕژێمی ئێران بدات سه‌باره‌ت به‌وه‌ی هه‌ر هێرشێك بكرێت بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌كانی ئه‌مریكا یان هاوپه‌یمانه‌كانمان، ئه‌وا به هێزێكی پـۆڵاین وه‌ڵام ده‌درێته‌وه".
سه‌رله‌به‌یانیی رۆژی چوارشه‌ممه 8 ئایاری 2019، حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران هۆشدارییدا له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی نێوان وڵاته‌كه‌ی و وڵاتانی خۆرئاوا و ئه‌و كاره‌ی به مه‌ترسیدار بۆ ئێران و جیهان وه‌سفكرد، وتیشی کە تاران پابەندبونی خۆی بە رێککەوتنەکە کەمدەکاتەوە و یۆرانیۆمی زیاتریش دەپیتێنێت.
هاوكات رۆژی سێشه‌مه 14ی ئایاری 2019، عه‌لی خامه‌نه‌ئی، رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران دانوستانی له‌گه‌ڵ واشنتن ره‌تكرده‌وه، به‌ڵام دڵنیایی دا له‌وه‌ی هیچ جه‌نگێك له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هه‌ڵناگیرسێت، وتیشی "ئه‌و کەسه‌ی به ده‌نگی به‌رز هه‌ڕه‌شه بكات، هێزی ئه‌وه‌ی نییه هه‌ڕه‌شه‌كانی جێبه‌جێ بكات."
PM:08:43:21/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 1704
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت