عادل عەبدولمەهدی شاندێكی ره‌وانه‌ی ئه‌مریكاو ئێران کرد

‌عادل عەبدولمەهدی

وێستگه‌ نیوز ـ
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق شاندێك رەوانەی واشنتۆن و تاران دەكات بەمەبەستی نێوەندگیری كردنیان، ده‌شڵێت: "هیچ لایەنێك نییە لەعیراقدا هانی شەڕ لەنێوان ئەو دوو وڵاتە بدات".


عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند: لە ئێستادا هیچ كام لە ئەمریكاو  كۆماری ئیسلامی ئێران، لەگەڵ هەڵگیرساندنی شەڕدا نین، عیراقیش شاندی رەوانەی واشنتۆن و تاران كردووە بەمەبەستی نێوەندگیری كردنیان.

وتیشی: "هیچ گروپ و لایەنێك نییە لە عیراقدا هانی شەڕ لەنێوان ئەو دوو وڵاتە بدات و ئێمەش بەرپرسیارێتمان لەئەستۆدایە، كە ئەویش پارێزگاریكردنە لە عیراق و دوورخستنەوەیەتی لە مەترسی جەنگ".

راشیگەیاند: "زۆر گرنگە لەگەڵ هەرێمی کوردستان کار بکەین بۆ ناردنە دەرەوەی نەوت لە رێگەی تورکیاوە".

ئاماژەی بەوەشدا: "لەکاتی زیادبوونی گرژییەکانی نێوان ئەمریکاو ئێران و داخستنی گەرووی هورمز، دەبێت بەدوای رێگەیەکی تردا بگەڕێین بۆ ناردنە دەرەوەی نەوت".


PM:04:16:21/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 1648 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت