عادل عەبدولمەهدی سەردانی کوێت دەکات


وێستگە نیوز-
سەرۆک وەزیرانی عیراق سەردانی کوەیت دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە میدیا عێراقییەکان رایانگەیاندوە"سبەینێ چوارشەممە ٢٢ی ئایاری ٢٠١٩ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی کوێت دەکات".

میدیا عیراقییەکان ئاماژەیان بەوەشداوە "عادل عەبدولمەهدی لەو سەردانەیدا لەگەڵ شێخ سەباح ئەحمەد ئەلجابر ئال سەباح، میری کوێت و گەورەبەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە، کۆ دەبێتەوە".

هەروەها یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەرپرسانی باڵای کوێت، دروستکردنی کۆدەنگییەکە بۆ راگرتنی ناکۆکییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

هــ. ب


PM:02:39:21/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 1612 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو