نیشانه‌كانی لاوازیی كه‌سایه‌تی و چۆنێتی به‌هێزكردنی
وێستگه نیوزـ
جیاوازی له كه‌سایه‌تیی مرۆڤدا له ته‌مه‌ن و قۆناغی هه‌رزه‌كاریدا ده‌ستپێده‌كات كه ته‌مه‌نێكی گرنگه له ژیانی مرۆڤدا، له‌و قۆناغه‌دا هه‌ندێك نیشانه ده‌رده‌كه‌ون كه ئاماژه‌ن بۆ لاوازیی كه‌سایه‌تی یان متمانه نه‌كردن به‌خودی خۆت، هه‌ر ئه‌مه‌ش واده‌كات كه ئه‌و كه‌سه په‌نا بۆ هه‌ندێك سیفه‌تی خراپی وه‌ك درۆی به‌ره‌وام به‌رێت.
نیشانه‌كانی لاوازیی كه‌سایه‌تی
ناتوانێت به‌بێ په‌نابردن بۆ هاوكاریی كه‌سانی دیكه، هیچ بڕیارێك بدات ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بڕیاره‌كه‌ش ئاسان بێت، ناشتوانێت له‌به‌رده‌م كه‌سانی دیكه‌دا به‌رگری له بۆچونی خۆی بكات، ئه‌مه‌ش وای لێده‌كات كه زیاده‌له‌پێویست شه‌رم بكات و له دروستكردنی په‌یوه‌ندیی كۆمه‌ڵایه‌تی و هاوڕێیه‌تی به‌دوور بێت.
توانای روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نییه، به ئاسانی ده‌چێته ژێر باری قسه‌ی به‌رامبه‌ر و لاسایی شێوازی ژیان و بیرۆكه‌كانیان ده‌كاته‌وه، به واتایه‌كی دیكه ئه‌و كه‌سه رێك ده‌بێت به پاشكۆی كه‌سێكی دیكه.
ئه‌م جۆره كه‌سانه زیاده‌ڕۆیی له ده‌ربڕینی هه‌ست و نه‌سته‌كانیان ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی لاوازیی كه‌سایه‌تییه كه ناتوانێت هه‌ڵچون و هه‌سته‌كانی خۆی كۆنتڕۆڵ بكات.
رێگه‌كانی به‌هێزكردنی كه‌سایه‌تی:
كه‌مێك سه‌ربه‌خۆیی
ئه‌مه به سه‌ربه‌خۆبوون له دایك و باوك ده‌ستپێده‌كات به‌تایبه‌ت بۆ بڕیاردان هه‌ندێك كاروباری ئاسان و ساده كه ته‌نها خۆت بڕیاری لێ بده‌یت، پاشان سه‌ربه‌خۆبوون له هاوڕێكانت له‌مه‌دا به‌جۆرێك به كه له هه‌موو شتێك‌دا كه ده‌یكه‌ن و ده‌یڵێن به‌قسه‌یان نه‌كه‌یت.
دیاریكردنی خاڵه به‌هێز و لاوازه‌كان
ئه‌گه‌ر توانیت به‌وردی خاڵی به‌هێز و لاواز له كه‌سایه‌تیی خۆتدا دیاری بكه‌یت، ئه‌وه یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆئه‌وه‌ی زیاتر چاو له خاڵه به‌هێزه‌كان ببڕیت، ئه‌مه‌ش واده‌كات به‌رامبه‌ر كه‌سانی دیكه به‌هێز بیت و متمانه به‌خۆت بكه‌یت.
دووركه‌وتنه‌وه له په‌یوه‌ندیه ژه‌هراوییه‌كان
هه‌ندێك هاوڕێ ده‌یانه‌وێت كۆنتڕۆڵی هاوڕێكانی دیكه‌یان بكه‌ن و كه‌سایه‌تیی خۆیانیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنن، پێویسته ئه‌و په‌یوه‌ندییانه یان كه‌مبكرێنه‌وه یان به یه‌كجاری كۆتایی پێ بهێنرێت.
شه‌رم نه‌كردن
له‌كۆتاییدا زۆر گرنگه كه‌سه‌كه شه‌رم نه‌كات له‌وه‌ی دان به‌و راستییه‌دا بنێت كه كه‌سایه‌تیی لاوازه، ئه‌مه هه‌نگاوی یه‌كه‌مه بۆ چاكسازی و راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌موكورتییه، هاوكات پشتیوانیی خێزان و كه‌سوكار و هاوڕێكانیش له هۆكاره گرنگه‌كانن بۆ به‌هێزكردنی كه‌سایه‌تیی منداڵێك یان هه‌رزه‌كارێك.
PM:07:12:20/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 5088
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت