عامری و سەدر: شەری ئێران و ئەمریکا روبدات عێراق کۆتایی دێت
وێستگە نیوز-
موقتەدا سەدر و
ھادی عامری ھۆشدارییاندا لە تێوەگلانی عێراق لە شەڕی نێوان ئەمریکا و ئێران.
ئەمڕۆ دوشەممە
موقتەدا سەدر رێبەری ڕەوتی سەدر لە تویتێکیدا رایگەیاندوە "لەگەڵ ھاندانی
جەنگی ئێران و ئەمریکا نییم و هیوادارم عێراق نەخرێتە نێو ئەو شەڕەوە، چونکە جەنگی
ئەمریکا و ئێران کۆتایی بە عێراق دەھێنێت ئەگەر بێت و عێراق ھەڵوێستێکی یەکگرتووی
جددی نیشان نەدات".
موقتەدا سەدر ئاماژەی بەوەداوە "نە عێراق و نە خەڵکەکەشی
بەرگەی جەنگێکی تر ناگرن و پێویستیان بە ئاشتی و ئاوەدانکردنەوەیە و ھەرکەسێک
ھەوڵبدات عێراق تێوەبگلێنێت لەم جەنگەوە و بیکاتە مەیدانی جەنگ، ئەوا دەبێت بە
دوژمنی خەڵکی عێراق".
ھاوکات ھادی عامری سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتح لە بەیاننامەیەکدا
ڕایگەیاندوە "بەرپرسیارێتی ئاینی و نیشتمانی و ئەخلاقیی ھەموو لایەنێکە کار
بۆ دوورخستنەوەی ئاگری جەنگ بکەن لە عێراق و ناوچەکە بەکن".
ھادی عامری ئاماژەی بەوە کرد "ئێران و ئەمریکا نایانەوێت
جەنگ بەرپابکەن و ئەوەی کە دەیەوێت جەنگ ھەڵگیرسێنێت ئیسرائیلە".
سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتح باسی لەوەشکردوە "ھەر کەسێک
بیەوێت ئاگری جەنگ لە عێراق دابگیرسێنێت ئەوا کەسێکی نەزان و سیخوڕە".
هــ. ب
PM:04:59:20/05/2019
ئهم بابهته 2452
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت