به‌ڤیدیۆ.. له به‌غدا شه‌مه‌نده‌فه‌رێك به ناوه‌ڕاستی بازاڕێكدا ده‌ڕوات
وێستگه نیوزـ
چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی شه‌مه‌نده‌فه‌رێكیان بڵاوكرده‌وه كه به ناوه‌ڕاستی بازاڕێكی میللیی شاری به‌غدا ده‌ڕوات.
بازاڕه میللییه‌كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی دۆره له باشوری به‌غدا و بازاڕێكی هاكه‌زایی جێگیر نییه و ده‌كه‌وێته نزیك هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت له‌كاتی رۆیشتنی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه به ناوه‌ڕاستی بازاڕه‌كه‌دا خاوه‌ن كاره‌كان ناچارن له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌بن به ژێره‌وه، كه‌لوپه‌له‌كانیان لابده‌ن.
PM:04:04:20/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 5048
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت