له باره‌ی دابه‌شكردنی مووچه پێش جه‌ژن گه‌نجینه‌كان ئاگادار ده‌كرێنه‌وه
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌نجینه‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی سێ له پێش جه‌ژندا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له وه‌زه‌ره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 20ی ئایاری 2019، به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: وه‌زاره‌ته‌كه‌یان داوای لە گەنجینەکان کردوە لیستی مووچەی مانگی ئازاری ئەمساڵیان بۆ بنێرن.
باسی لەوەشکرد: کە ئەمە ئامادەکارییە بۆ ئەوەی کە بەغدا پێش جەژن مووچەی فەرمانبەرانی خۆی دابەشکرد و پارەی بۆ هەرێم نارد، ئەوا لە هەرێمیش پێش جەژن مووچەی زۆربەی وەزارەتەکان دابەشدەکرێت.
ئاماده‌كردنی لیستی مووچه‌ی مانگی ئازار له‌كاتێكدایه كه فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران له مانگی شه‌ش نزیك ده‌بنه‌وه، هێشتا چاره‌نووسی مووچه‌ی سێ مانگی ئه‌مساڵیان نادیاره.
AM:11:40:20/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 18464
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت