هەواڵێکی خۆش بۆ بەکارهێنەرانی مۆبایلی هواوی
وێستگەنیوز-
کۆمپانیای
ئەندرۆید رایدەگەێنێت "ئەو سزایانەی ئەمریکا لەڕیگای گووگڵەوە بەسەر هواوی
سەپاندوویەتی ئەو ئامێرە زیرەکانە ناگرێتەوە کە ئێستا بەردەستن".
ئەمرۆ
دوشەممە کۆمپانیای گووگڵی ئەمریکی بڵاویکردەوە "بەهۆی ناکۆکییەکانی ئەمریکا و
کۆمپانیای "هواوی" چینی و قەدەغەکردنی کارکردنی ئەو کۆمپانیایە لەلایەن
دۆناڵد ترەمپ لە بازاڕەکانی ئەمریکا و سانسور خستنە سەرکۆمپانیاکانی دیکە بۆ
کارکردن لەگەڵیاندا کۆمپانیای گووگڵ چەند خزمەتگوزارییەکی لەگەڵ کۆمپانیای هواوی
وەستاندوە".
کۆمپانیای گووگڵ ئاماژەی بەوەدابو "لە چەند روویەکەوە پەیوەندی لەگەڵ
کۆمپانیای هواوی پچڕاندووە، کە بەشێک لەو لایەنانە پەیوەندیان بە هاردوێر و
سۆفتوێرەوە هەیە".
کەمێک
لەمەوبەریش کۆمپانیای ئەندرۆید کە سیستەمی بەکارهێنان وپاڵپشتی کۆمپانیای هواوییە
رایگەیاندوە "ئەو کەسانەی مۆبایلی هواویان پێیە دەتوانن بەردەوام بن
لەبەکارهێنانی ئەندرۆیدو خزمەتگوزاریەکانی چونکە سزاکە بۆ مۆبایلەکانی داهاتووی
هواویە نەک ئەوانەی ئێستا بەکاردێن".
هواوی زهبهلاحترین
كۆمپانیای چینییە له بواری مۆبایل و پهیوهندییهكان، بەرهەمەکانی لە زۆرینەی
وڵاتانی جیهان، بە عێراق و کوردستانیشەوە هەن. كۆمپانیاکە بووەته گهورهترین
كۆمپانیای جیهان له بواری ئامێری پێویست بۆ ئینتهرنێتی فایڤ جی (5G) كه بڕیاره ئهمساڵ بیخاته بازاڕهكانی جیهانهوه. بەڵام
هێشتا پشت بە دابینکارانی دەرەوەی چین دەبەستێت.
هواوی دەڵێت، لە 170
وڵاتی جیهان بەرهەمەکانی دەفرۆشێت و 190 هەزار کارمەندی هەیە. ساڵی 2018ش
داهاتەکەی زیاتر لە 100 ملیار دۆلار بووە
هــ. ب
AM:10:47:20/05/2019
ئهم بابهته 4944
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت