گووگڵ زیانێکی گەورە بە کۆمپانیای هواوی دەگەیێنێت
وێستگە نیوز-
بەهۆی ناکۆکییەکانی ئەمریکا و کۆمپانیای
"هواوی" چینی و قەدەغەکردنی کارکردنی ئەو کۆمپانیایە لەلایەن دۆناڵد
ترەمپ لە بازاڕەکانی ئەمریکا و سانسور خستنە سەرکۆمپانیاکانی دیکە بۆ کارکردن
لەگەڵیاندا کۆمپانیای گووگڵ چەند خزمەتگوزارییەکی لەگەڵ کۆمپانیای هواوی وەستاند.
کۆمپانیای گووگڵ لە چەند روویەکەوە
پەیوەندی لەگەڵ کۆمپانیای هواوی پچڕاندووە، کە بەشێک لەو لایەنانە پەیوەندیان
بە هاردوێر و سۆفتوێرەوە هەیە.
ئێستاش بەهۆی وەستاندنی ئەو
خزمەتگوزارییانە لە ئەپدەیتی نوێی "ئۆپێرێتینگ سیستەمی ئەندرۆید" و
مۆدیلی نوێی هواوی، هەریەک لە گوگڵ پلەی ستۆر و جیمەیڵ لە دەرەوەی چین ئەپدەیت
ناکرێنەوە.
پێشبینی دەکرێت تاوەکو ئەو کاتەی
ناکۆکییەکان لەنێوان ئەمریکا و چین چارەسەردەبن، کۆمپانیای هواوی پشت بە کۆمپانیا
و ئاپەکانی دیکە ببەستێت تاوەکو بەتەواوی کارەکانی ڤێرژنە نوێکانی راپەڕێنێت.
هواوی گەورەترین كۆمپانیای چینییە له
بواری مۆبایل و پهیوهندییهكان ولە ئێستاشدا ئەمریکا كۆمپانیای هواوی تۆمهتباردهكات كه دهكرێت لهلایهن
حكومهتی چینییهوه بۆ سیخوڕیكردن بهكاربهێنراوە، هەرچەندە كۆمپانیاكه ئهو
تۆمهته رهتدهكاتهوه بەڵام واشنتن داوای له فهرمانبهرانی حكومهت كردووه
ئامێرهكانی ئهم كۆمپانیایه نهكڕن.
خزمەتگوزاریەكانی گوگڵ چین كە ئەیوەستێنێت بەرامبەر بە ھەواوی بریتین
کەم خزمەتگوزاریایینە کەئەگەری وەستاندنیان هەیە لەلایەن کۆمپانیای گووگڵەوە.
Google play
Android system
Google Applications : Gmail, YouTube, Google maps
...etc
هــ. ب
AM:08:55:20/05/2019
ئهم بابهته 4924
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت