كوشتیان و كۆرپه‌كه‌شیان به زیندویی له سكی فڕاند
وێستگه نیوزـ
روداوه‌كه له ئه‌مریكا رویداوه و تیایدا چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو كۆرپه‌ی ناو سكی ژنێكی دووگیانیان دزیووه و دایکەکەشیان خنکاندوە.
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی ده‌یلی مه‌یڵ، دایكه‌كه به‌ره‌گه‌ز مه‌كسیكییه و نیشته‌جێی ولایه‌تی شیكاگۆ بووه له ئه‌مریكا، دایكه‌كه به‌ناوی ئۆچاوا ئۆریۆستیگی ته‌مه‌ن 19 ساڵ به كوڕێك دووگیان بووه، ئه‌وه‌نده‌شی نه‌مابوو كه واده‌ی منداڵبونه‌كه‌ی بێت.
ئۆچاوا چوبوه ماڵی كه‌سێكی نه‌ناسراو كه پێشتر پێی وتووه ده‌توانێت بچێته ئه‌و ماڵه و به خۆڕایی جل بۆ كۆرپه‌كه‌ی وه‌ربگرێت، به‌ڵام له‌وێ له‌لایه‌ن سێ كه‌سی نه‌ناسراو هێرشیكراوه‌ته‌سه‌ر.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانی پۆلیس سێ كه‌سه نه‌ناسراوه‌كه دایكه‌كه‌یان خنكاندووه و كۆرپه‌كه‌شیان به‌زیندوویی له‌سكی ده‌رهێناوه، دواتریش ته‌رمه‌كه‌یان خستوه‌ته زبڵدانێك و له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه دۆزراوه‌ته‌وه.
دوای ده‌رهێنانی كۆرپه‌كه‌ش، یه‌كێك له‌و سێ كه‌سه ژنێك بووه كه منداڵه‌كه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه بردوه و تویه‌تی گوایه منداڵی خۆیه‌تی، به‌ڵام به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی كوژرانی دایكه راسته‌قینه‌كه‌ی منداڵه و ئه‌نجامدانی پشكنینی DNA ده‌ركه‌وتوه كه منداڵه‌كه هی ئه‌و ژنه نییه و له‌وێوه تۆمه‌تباران ئاشكرا بوون.
PM:06:29:18/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 10120
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت