نوێترین لێدوانی فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران سه‌باره‌ت به جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا
لیوا سه‌لامی
وێستگه نیوز –
فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند كه له جه‌نگێكی هه‌واڵگریدان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و ده‌توانن شكستی پێبهێنن.
لیوا حسێن سه‌لامی فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ ئێران له جه‌نگێكی هه‌واڵگری گشتگیردایه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و به‌ره‌ی دژه‌كانی شۆڕش و رژێمی ئیسلامی.
له رێوڕه‌سمی ناساندن و ماڵئاواییكردن له ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ده‌زگای هه‌واڵگری، لیوا حسێن سه‌لامی وتی: "ئه‌م بارودۆخه پێكهاته‌یه‌كی شه‌ڕی ده‌روونی و سیبرانی و جموجوڵی سه‌ربازی و دیپلۆماتی گشتی و دروستكردنی ترسه و پێویسته له‌م جه‌نگه‌دا بۆ ساتێكیش غافڵ نه‌بین له بیركردنه‌وه له ئه‌مریكا و چاوخستنه‌سه‌ر دوژمن و ده‌ستنیشانكردنی ستراتیژیه‌ته‌كان و هه‌ڵسووكه‌وته‌كانی".
وتیشی: "چوارچێوه‌ی كاری هه‌واڵگری سوپای پاسداران رژێم به‌گشتی و شۆڕش و جوگرافیا و هه‌ڕه‌شه‌كانی دژی ئێران ده‌گرێته‌وه".
فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسداران جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "ئێران ده‌توانێت له‌و شه‌ڕه هه‌واڵگریه‌دا دوژمن ببه‌زێنێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "بنه‌مای شكسته‌كانی ئه‌مریكا خۆیان له فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی ئه‌و وڵاته‌دا ده‌بینێته‌وه كه له دیارترین ئاماژه‌كانی كۆتوبه‌ندكردنی وڵاتان و گه‌ل و خێزانه‌كانه".
لیوا سه‌لامی راشیگه‌یاند كه "ئه‌مریكا هاوشێوه‌ی هه‌ردوو ته‌لاری بازرگانییه جیهانییه، به یه‌ك گورزی كتوپه‌ڕ هه‌ره‌س ده‌هێنێت و ئه‌مریكییه‌كان رووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كه‌ی به‌رفراوان ده‌بنه‌وه كه پێی ئاشنا نین".
سه‌رچاوه:RT و فارس
PM:04:41:18/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 10204
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت