وه‌زیرێكی ئێران: تره‌مپ له سێبه‌ری خۆی ده‌ترسێت
وێستگه نیوزـ
وه‌زیرێكی ئێران وه‌ڵامی تویتێكی سه‌رۆكی ئه‌مریكای دایه‌وه و رایگه‌یاند كه دۆناڵد تره‌مپ له سێبه‌ری خۆی ده‌ترسێت.
محه‌مه‌د جه‌واد ئازه‌ری، وه‌زیری گه‌یاندن و ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری ئێران له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر نوسیویه‌ت: "پێم وایه تره‌مپ له سێبه‌ری خۆی ده‌ترسێت".
ئازه‌ری ده‌شڵێت: "پێویسته به‌رنامه به‌ناوبانگه‌كه‌ی به‌یانیانی ئه‌مریكا به‌ناوی Foxandfriends@، پڕۆگرامێکی په‌روه‌رده‌یی بۆ راوێژكاره شێته‌كانی تره‌مپ هه‌رله ستیڤ بانون و جۆن بۆڵتۆن و جارید كۆشنێر و ستیڤن ملیه‌ر و هه‌موو ئه‌وانه ئاماده بكات كه هه‌واڵی ساخته و هه‌ڵبه‌ستراو بڵاوده‌كه‌نه‌وه".
پێشتر دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له تویتێكدا رایگه‌یاندبوو: له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو هه‌واڵه جیاجیا و درۆیه‌دا، ئێران سه‌ری له بابه‌ته‌كه ده‌رناچێت و نازانێت چی ده‌گوزه‌رێت".
PM:04:07:18/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 1828
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت