سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران داوا ده‌كات ئێران و ئه‌مریكا له قه‌ته‌ر یان عیراق ده‌ست به گفتوگۆ بكه‌ن و گرژییه‌كانی نێوانیان تێپه‌ڕێنن.
له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر، حیشمه‌توڵا فه‌لاحه‌ت پیشه، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران نوسیویه‌تی: "لایه‌نێكی سێیه‌م هه‌یه كه ده‌یه‌وێت هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ له‌نێوان تاران و واشنتن خێرا بكات."
ده‌شڵێت: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی گه‌وره به‌رپرسانی ئێران و ئه‌مریكا ره‌تیانكردوه‌ته‌وه نیازی جه‌نگیان هه‌بێت، به‌ڵام لایه‌نی سێیه‌م په‌له‌یه‌تی بۆ وێرانكردنی بهشكێی زۆر له‌م جیهانه".
له به‌شێكی دیكه‌ی تویته‌كه‌یدا سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران رایگه‌یاندوه: ده‌بێت مێزێكی گفتوگۆ به هیڵێكی سور له عیراق یان قه‌ته‌ر بدۆزرێته‌وه كه به‌رپرسانی هه‌ردوو وڵات له‌سه‌ری كۆببنه‌وه و ئه‌ركێكی تایبه‌تیان بۆ ئیداره‌كردنی ئه‌م بارگرژییه پێ بسپێردرێت".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه رۆژی دووشه‌ممه 6ی ئایاری 2019 ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كه‌شتییه‌كی فڕۆكه‌هه‌ڵگر و بۆمبهاوێژی "B52" ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرد "تاوه‌كو په‌یامێكی روون و ئاشكرا به ڕژێمی ئێران بدات سه‌باره‌ت به‌وه‌ی هه‌ر هێرشێك بكرێت بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌كانی ئه‌مریكا یان هاوپه‌یمانه‌كانمان، ئه‌وا به هێزێكی پـۆڵاین وه‌ڵام ده‌درێته‌وه".
سه‌رله‌به‌یانیی رۆژی چوارشه‌ممه 8 ئایاری 2019، حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران هۆشدارییدا له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی نێوان وڵاته‌كه‌ی و وڵاتانی خۆرئاوا و ئه‌و كاره‌ی به مه‌ترسیدار بۆ ئێران و جیهان وه‌سفكرد، وتیشی کە تاران پابەندبونی خۆی بە رێککەوتنەکە کەمدەکاتەوە و یۆرانیۆمی زیاتریش دەپیتێنێت.
هاوكات رۆژی سێشهمه 14ی ئایاری 2019، عه‌لی خامه‌نه‌ئی، رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران دانوستانی له‌گه‌ڵ واشنتن ره‌تكرده‌وه، به‌ڵام دڵنیایی دا له‌وه‌ی هیچ جه‌نگێك له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هه‌ڵناگیرسێت، وتیشی "ئه‌و کەسه‌ی به ده‌نگی به‌رز هه‌ڕه‌شه بكات، هێزی ئه‌وه‌ی نییه هه‌ڕه‌شه‌كانی جێبه‌جێ بكات."
PM:04:14:17/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 8000
جار خوێنراوهتهوه