زانیاریی ورد له‌سه‌ر كه‌شتیگه‌له بڵاوه‌پێكراوه‌كانی ئه‌مریكا له ئاوه‌كانی كه‌نداو
وێنە..گێتی
وێستگه نیوزـ
به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مركا 7 كه‌شتیی سه‌ربازیی ره‌وانه‌ی ئاوه‌كانی كه‌نداوی عه‌ره‌ب و ده‌وروبه‌ری كردوه، كه‌شتیی فڕۆكه‌هه‌ڵگری ئه‌براهام لینكۆڵن-یش سه‌ركردایه‌تیی ئه‌و پۆله كه‌شتییه سه‌ربازییه ده‌كات.
ماڵپه‌ڕی USNI News كه پێگه‌ی فه‌رمیی په‌یمانگای سه‌ربازیی ده‌ریایی ئه‌مریكایه ئاشكرایكردوه كه هه‌ردوو كه‌شتیی تێكشكێنه‌ری McFaul و Kearsarge به موشه‌ك پڕچه‌ككراو چونه‌ته ئاوه‌كانی كه‌نداوه‌وه كه هه‌ریه‌كه‌یان توانای هه‌ڵگرتنی 90 موشه‌كی مه‌ودادرێژی جۆری تۆماهۆك-یان هه‌یه.
ماڵپه‌ڕی ناوبراو ده‌ڵێت كه كه‌شتیی Kearsarge له نزیك كه‌ناراوه‌كانی ئیمارات جێگیركراوه، كه‌شتییه‌كه‌ش تایبه‌ته به دابه‌زینی فڕۆكه توانای هه‌ڵگرتنی 20 بۆ 30 فڕۆكه و هه‌لیكپۆته‌ری هه‌یه، كه‌شتییه‌كه سه‌كۆی هاویشتنی موشه‌كی له‌جۆری Leyte Gulf له‌سه‌ره و تێكشكێنه‌ری جۆری Bainbridgeیش هه‌ر سه‌ربه‌و كه‌شتییه‌یه.
رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوش 11ی ئایاری 2019، میدیا جیهانییه‌كان بڵاویانكرده‌وه كه ئه‌مریكا كه‌شتیی Arlington و سیستمی موشه‌كیی پاتریۆت-ی ره‌وانه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه كردوه كه به‌رپرسی یه‌كه‌می كه‌شتیگه‌لیی ئه‌مریكای لێیه و باره‌گاكه‌ی له به‌حره‌ینه، كه‌شتیی ناوبراویش تایبه‌ته به گواستنه‌وه و دابه‌زینی فڕۆكه، كه‌شتییه‌كه توانای هه‌ڵگرتنی 700 سه‌رباز و 14 یه‌كه له كه‌لوپه‌لی سه‌ربازیی هه‌یه.
به‌رپرسانی ئه‌مریكاش وتویانه كه ئه‌و چه‌كانه له چوارچێوه‌ی كه‌شتیی فڕۆكه هه‌ڵگری ئه‌براهام لینكۆڵن و گروپه سه‌ربازییه گورز وه‌شێنه‌كه‌ی ئه‌مریكا له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به‌كارده‌هێنرێت، ئه‌مه‌ش وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ ئاماده‌باشییه باڵاكانی ئێران بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر به‌رژوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه‌دا.
میدیا جیهانییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه كه هه‌رچه‌نده ئه‌و كه‌شتی و كه‌شتیگه‌ل و چه‌ك و سه‌ربازانه ره‌وانه‌ی ئاوه‌كانی كه‌ندا و كراون، به‌ڵام هێشتا شوێ،ه‌كه‌یان به‌دیاریكراوی نازانرێت و ئه‌و زانیارییانه به نهێنی هێڵراونه‌ته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو جموجوڵ و گرژی و ته‌نگرژه ته‌مومژاوییه‌شدا، رۆژی پێنجشه‌ممه 16ی ئایاری 2019، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا به رۆژنامه‌نوسانی وت: "هیوادارم جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێران روو نه‌دات."
رۆژی سێشه‌ممه‌ش 14ی ئایاری 2019،
عه‌لی خامه‌نه‌ئی، رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران دانوستانی له‌گه‌ڵ واشنتن ره‌تكرده‌وه، به‌ڵام دڵنیایی دا له‌وه‌ی هیچ جه‌نگێك له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هه‌ڵناگیرسێت، وتیشی "ئه‌و کەسه‌ی به ده‌نگی به‌رز هه‌ڕه‌شه بكات، هێزی ئه‌وه‌ی نییه هه‌ڕه‌شه‌كانی جێبه‌جێ بكات."
AM:11:15:17/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 3148
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت