رۆژنامه‌كه له‌زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵگری كه به سه‌رچاوه‌ی باڵا وه‌سفیكردون ئه‌و هه‌واڵای بڵاوكردوه‌ته‌وه و ئاشكرایكردوه كه سێ هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر، قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێران له‌گه‌ڵ چه‌ند گروپێكی چه‌كداری عیراقدا كۆبوه‌ته‌وه و داوای لێكردون ئاماده‌بن بۆ جه‌نگ.
گاردیان ده‌ڵێت: هه‌رچه‌نده له ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردودا سوله‌یمانی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ گروپه چه‌كداره‌كانی عیراق كۆبونه‌وه‌ی هه‌بووه، به‌ڵام كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ی جیاواز بووه، رۆژنامه‌كه له‌زاری یه‌كێك له‌و سه‌رچاوه هه‌واڵگرییانه ده‌ڵێت: هه‌رچه‌نده سوله‌یمانی به ئاشكرا و راشكاوی باسی له هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئه‌و گروپانه نه‌كردوه، به‌ڵام قسه‌كانیشی ئه‌وه‌نده له‌و چوارچێوه‌یه دوور نه‌بووه و هه‌ر ئه‌و مانایه‌ی گرتوه‌ته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه هه‌واڵگرییه‌كانه وتوشیانه كه له كۆبونه‌وه‌كه‌ی سوله‌یمانیدا سه‌رجه‌م سه‌ركرده‌ی ئه‌و گروپانه به‌شداربوون كه له‌ژێر فه‌رمانده‌یی حه‌شدی شه‌عبیدا كار ده‌كه‌ن.
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت كه ئه‌م جموجوڵه‌ی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێران، مه‌ترسیی ئه‌وه‌ی لای ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی دروستكردوه كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان بكه‌وێته به‌ر هه‌ڕه‌شه، هه‌ر ئه‌مه‌شه كه وای له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كرد داوا له فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌نده نا سه‌ره‌كی و نا پێویسته‌كانی خۆی بكات، عیراق جێبهێڵن.
ده‌شڵێت هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردوه به‌ریتانیاش ئاستی ئاماده‌باشیی هێزه‌كانی و دیپلۆماتكارانی به‌رامبه‌ر مه‌ترسییه ئه‌منییه‌كانی ئێران، به‌رز بكاته‌وه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه رۆژی دووشه‌ممه 6ی ئایاری 2019 ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كه‌شتییه‌كی فڕۆكه‌هه‌ڵگر و بۆمبهاوێژی "B52" ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرد "تاوه‌كو په‌یامێكی روون و ئاشكرا به ڕژێمی ئێران بدات سه‌باره‌ت به‌وه‌ی هه‌ر هێرشێك بكرێت بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌كانی ئه‌مریكا یان هاوپه‌یمانه‌كانمان، ئه‌وا به هێزێكی پـۆڵاین وه‌ڵام ده‌درێته‌وه".
سه‌رله‌به‌یانیی رۆژی چوارشه‌ممه 8 ئایاری 2019، حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران هۆشدارییدا له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی نێوان وڵاته‌كه‌ی و وڵاتانی خۆرئاوا و ئه‌و كاره‌ی به مه‌ترسیدار بۆ ئێران و جیهان وه‌سفكرد، وتیشی کە تاران پابەندبونی خۆی بە رێککەوتنەکە کەمدەکاتەوە و یۆرانیۆمی زیاتریش دەپیتێنێت.
هاوكات رۆژی سێشه‌مه 14ی ئایاری 2019، عه‌لی خامه‌نه‌ئی، رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران دانوستانی له‌گه‌ڵ واشنتن ره‌تكرده‌وه، به‌ڵام دڵنیایی دا له‌وه‌ی هیچ جه‌نگێك له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هه‌ڵناگیرسێت، وتیشی "ئه‌و کەسه‌ی به ده‌نگی به‌رز هه‌ڕه‌شه بكات، هێزی ئه‌وه‌ی نییه هه‌ڕه‌شه‌كانی جێبه‌جێ بكات."
AM:09:27:17/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 2868
جار خوێنراوه‌ته‌وه