فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی شاسوار عه‌بدولواحید ده‌رچوو
شاسوار عه‌بدولواحید
وێستگه نیوز -
دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی گشتی سلێمانی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ده‌ركرد.
له یاداشتێكدا كه رۆژی 14ی ئایاری 2019 ده‌رچووه، دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی گشتی سلێمانی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ده‌ركرد.
به‌گوێره‌ی یاداشته‌كه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنه‌كه به گوێره‌ی ماده‌ی 2 له یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن ده‌ركراوه.
له ماوه‌كانی رابردوودا چه‌ند جارێك هێزه ئه‌منییه‌كان چوونه‌سه‌ر باره‌گای جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له شاری سلێمانی و ژماره‌یه‌ك خۆبه‌خشی نه‌وه‌ی نوێ ده‌ستگیركران.
PM:09:35:15/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 3904
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت