دوای ده‌نگدانی هه‌وادارانی له ئینستاگرام، كچێك خۆی كوشت
وێستگه نیوز –
هێزه‌كانی پۆلیسی مالیزیا ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه له رووداوی خۆكوشتنی كچێكی هه‌رزه‌كار كرد كه دوای ئه‌نجامدانی ده‌نگدان له‌سه‌ر بابه‌تێك له‌سه‌ر هه‌ژماره‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، كۆتایی به ژیانی هێنا.
كچێكی مالیزی ته‌مه‌ن 16 ساڵ له هه‌ژماره‌كه‌ی له تۆڕی ئینستاگرام بابه‌تێكی بڵاوكرده‌وه و نووسی "ئه‌م كاره زۆر گرنگه هاوكاریم بكه‌ن له هه‌ڵبژاردندا، مردن یان ژیان؟" و ده‌رفه‌تی ده‌نگدانی بۆ هه‌ودارانی كرده‌وه.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "The Guardian"ی به‌ریتانی، دوای ئه‌وه‌ی سه‌دا 69ی هه‌وادارانی ده‌نگیان بۆ مردن دا، كچه‌كه خۆی كوشت.
پارێزه‌رێكی مالیزی هێرشی كرده‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شداری ده‌نگدانه‌كه‌یان كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌نگیانداوه بۆ بیرۆكه‌ی خۆكوشتن، ره‌نگه تۆمه‌تباربن به "هاندانی خۆكوشتن".
پارێزه‌ر رامكاربال سینگ وتی: "ئایا كچه‌كه خۆی نه‌ده‌كوشت گه‌ر به‌شداربووان ده‌نگیان دژی خۆكوشتن بدایه؟ ئایا به‌شداربووان كاریگه‌رییان له‌سه‌ر بڕیاری خۆكوشتنه‌كه‌ی هه‌بوو؟ ئه‌م پرسیارانه مانای وایه كه به‌شداربووان تۆمه‌تبارن به هاندان بۆ خۆكوشتن و خۆكوشتن لێره تاوانه".
ده‌سه‌ڵاتدارانی مالیزیا لێكۆڵینه‌وه‌یان له چیرۆكی خۆكوشتنه‌كه ده‌ستپێكردووه، به‌ڵام زانیاری‌یان سه‌باره‌ت به چۆنێتی خۆكوشتنی كچه‌كه ئاشكرا نه‌كردووه.
دوای رووداوی خۆكوشتنی كچه هه‌رزه‌كاری به‌ریتانی مۆلی راسیل له 2017دا دوای بینینی وێنه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆیان كوشتووه و شێوازی خۆكوشتنه‌كه‌یان، تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام ده‌ستی كرد به شاردنه‌وه‌ی ئه‌و وێنانه‌ی كه هه‌ستیارن.
سه‌رچاوه: سكای نیوز
PM:08:49:15/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 3808
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت