گۆڕان له كابینه‌ی نوێ‌دا دوو نوێنه‌رایه‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌رده‌كه‌وێت
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت، بزووتنه‌وه‌كه‌یان له كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمدا دوو نوێنه‌رایه‌تی به‌رده‌كه‌وێت و ده‌شڵێت: "داوامان كردووه نوێنه‌رایه‌تییه‌كیان سیادی بێت وتا له وڵاته زلهێزه‌كان بێت".
چالاک موھەندیس، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان به وێستگه نیوزی راگەیاند"وەک بزووتنەوەی گۆڕان ئەوەندەی ئاگادارم لەکابینەی نوێی حکومەت دوو نوێنەرایه‌تی دەرەوەمان پێدەدرێت، بەڵام تائێستا گفتوگۆ لەسەر ئەوە نەکراوە نوێنەرایەتی کام وڵاتانه‌ن".
موهه‌ندیس وتیشی: "کاندید زۆره بۆ پۆستی نوێنەرایەتیەکان و سیڤیەکی زۆر پێشکەشکراوە، بەڵام یەکلانەکراوەتەوە کێ بۆ ئەو پۆستانە دادەنرێن، دیاریکردنی کاندیدەکانیش لەرێگەی سیڤی یەکلادەکرێتەوە".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "داوامان كردووه یه‌كێك له‌و دوو نوێنه‌رایه‌تییه سیادی بێت، واتا له یه‌كێك له وڵاته زلهێزه‌كان بێت، به‌ڵام هێشتا یه‌كلا نه‌كراوه‌ته‌وه".
حکومەتی ھەرێم تائێستا لە 14 وڵات نوێنەرایەتی ھەیە، کە ئەوانیش ھەریەکە لەوڵاتانی (ئوستوراڵیا، نەمسا، یەکێتی ئەوروپا (بەلجیکا)، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، ئێران، ئیتاڵیا، پۆڵەندا، روسیا، ئیسپانیا، سوید، سویسرا، بەریتانیا و ئەمریکا"، ئەم نوێنەرایەتیانەش لەکابینەی نوێی حکومەت بەسەر لایەنە بەشداربوەکانی حکومەت دابەشدەکرێت.
PM:06:26:15/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 6580
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت