پوتین: ده‌بوو ئێران له رێكه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی نه‌كشایه‌ته‌وه
وێستگه نیوز –
سه‌رۆكی روسیا رایگه‌یاند كه ده‌بوو كۆماری ئیسلامی ئێران له رێكه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی بمایایه‌ته‌وه و بارودۆخه‌كه هه‌رچۆن بووایه نه‌كشایه‌ته‌وه، چونكه هه‌موان له بیری ده‌كه‌ن كه یه‌كه‌مجار ئه‌مریكا كشاوه‌ته‌وه و ئێران تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 15ی ئایاری 2019 ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆكی روسیا له میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ ئه‌لكسه‌نده‌ر ڤان دێر بیلن هاوتا نه‌مساوییه‌كه‌ی وتی: "له وتووێژه‌كانم له‌گه‌ل هاوبه‌شه ئێرانییه‌كاندا چه‌ندین جار وتوومه كه به‌بۆچوونی من سه‌ره‌ڕای هه‌موو شتێك ده‌بێ ئێران له‌ناو رێكه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمیدا بمێنێته‌وه".
وتیشی: "ئه‌مریكا له رێكه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی كشایه‌وه و رێكه‌وتننامه‌كه هه‌ره‌س ده‌هێنێت و وڵاته ئه‌وروپییه‌كانیش هیچیان پێناكرێت و ناتوانن كارێك بكه‌ن قه‌ره‌بووی زیانه ئابوورییه‌كانی ئێران بكاته‌وه".
سه‌رۆكی روسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هه‌ر كه ئێران هه‌نگاوی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه نا، كشانه‌وه راده‌گه‌یه‌نێت و رۆژی دواتر هه‌موان له بیری ده‌كه‌ن كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ده‌ستپێشخه‌ر بووه بۆ تێكدانی رێكه‌وتننه‌كه و لۆمه‌ی ئێران ده‌كرێت تا رای گشتی جیهانی به‌مه‌به‌ست به‌ره‌و ئه‌و ئاراسته‌یه ببرێت.
ئه‌مڕۆ كۆماری ئیسلامی ئێران به ره‌سمی چه‌ند پابه‌ندبوونێكی به رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی راگرت و بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاته‌كه‌ش كه‌وتوونه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه. به‌پێی بڕیاره‌كه‌ش، چیتر ئێران پابه‌ندنی سنوورداركردنی رێژه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم و ئاوی قورس نابێت.
ساڵی 2015 ئێران و وڵاتانی (5+1) واته ئه‌ڵمانیا و ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی (روسیا و ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا و چین و به‌ریتانیا) رێككه‌وتنێكیان له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی تاران واژوو كرد.
به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه ئه‌مریكا سه‌رجه‌م سزاكانی سه‌ر ئێران هه‌ڵده‌گرت و له به‌رامبه‌ریشدا به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان سنوردار ده‌كرا و به‌ته‌واوی رێگری ده‌كرا له‌وه‌ی ئێران ببێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆم.
به‌ڵام له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری 2018، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی نێوان ئێران و شه‌ش وڵاته زلهێزه‌كه‌ی جیهان كشایه‌وه كه له ساڵی 2015 و له سه‌رده‌می باراك ئۆبامادا واژو كرابوو.
له 5ی نۆڤه‌مبه‌ری 2018، سه‌رۆكی ئه‌مریكا قۆناغی دووه‌می سه‌پاندنی سزاكانی به‌سه‌ر ئێران‌دا راگه‌یاند و به‌وه‌ش سزاكان له‌سه‌ر تاران توندتركران.
سه‌رله‌به‌یانیی رۆژی چوارشه‌ممه‌ش 8 ئایاری 2019، حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران هۆشدارییدا له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی نێوان وڵاته‌كه‌ی و وڵاتانی خۆرئاو و ئه‌و كاره‌ی به مه‌ترسیدار بۆ ئێران و جیهان وه‌سفكرد، وتیشی کە تاران پابەندبونی خۆی بە رێککەوتنەکە کەمدەکاتەوە و یۆرانیۆمی زیاتریش دەپیتێنێت.
PM:06:24:15/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 2700
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت