وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر راگرتنی مه‌شق و راهێنان به هێزه‌كانی روونكردنه‌وه ده‌دات
هێزەکانی پێشمەرگە لەکاتی مەشق و راهێنانەکان
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
بەهۆی گرژییەکانی ناوچەکە، هەریەک لە ئەمریکا و ئەڵمانیا و هۆڵەندا بڕیاریاندا مەشقپێکردنی پێشمەرگە و هێزە عیراقییەکان رابگرن، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش روونكردنه‌وه ده‌دات.
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرودووە، بەهۆی گرژییەکانی ناوچەکەوە، بڕیاریان داوە مەشقی سەربازی بە هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عیراقییەکان رابگرن.
لە لایەکی ترەوە حکومەتی هۆڵەندا رایگەیاند، بەهۆی مەترسی ئەمنیەوە کار و چالاکییەکانی نوێنەرایەتی و راهێنانی تیمەکانیان بە هێزەکانی سوپای عیراق و پێشمەرگەوه راگرت.
ئاژانسی هەواڵی هۆڵەندا بڵاویکردەوە، بەهۆی مەترسی ئەمنییەوە حکومەتی وڵاتەکەی ئەو هەنگاوەی ناوە لە عێراق..
جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە بە وێستگه نیوزی راگه‌یاند: هۆکاری راگرتنی مەشقی سەربازی لەلایەن ئەمریکا و ئەڵمانیاوە پەیوەندی بە گرژییەکانی ئەمریکا و ئێرانەوە هەیە و نازانن تا كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت.
راشیگەیاند، هەردوو وڵات هێزەکانیان گەڕاندووەتەوە بنکە و باڵیۆزخانە و کونسوڵییەکانی خۆیان و تا ئێستا وەزارەتی پێشمەرگە ئاگاداری ئەو بڕیارە نییە.
ئه‌وه‌شی باسكرد: له هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی 14 وڵات مه‌شق و راهێنان به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هه‌رسێ وڵاتی ئه‌مریكا، ئه‌ڵمانیا و هۆڵه‌ندا چالاكییه‌كان و مه‌شقه‌كانیان به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و هێزه عیراقییه‌كان راگرتووه.
ئەڵمانیا 160 راوێژکار و سەربازی لە عیراقە بۆ راهێنان و مەشقکردن بە پێشمەرگە و هێزە عیراقییەکان و 100 سەربازیان لە هەرێمی کوردستانن راهێنان بە هێزەکانی پێشمەرگە دەکەن.
PM:05:58:15/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 2364
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت