وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق: دۆخی ئه‌منی سه‌قامگیرە
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق
وێستگه نیوز -
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق سه‌قامگیری بارودۆخی ئه‌منی وڵاتی دووپاتكرده‌وه و رایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كاندا هه‌ماهه‌نگییان هه‌یه و ده‌بێت زمانی دیالۆگ بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان به‌كاربهێنرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 15ی ئایاری 2019 ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، رایگه‌یاند كه "وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ته‌واوی لایه‌نه‌كاندا ده‌كات و پابه‌نده به‌زمانی دیالۆگ و ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی یه‌كسان له‌سه‌ر بنه‌ما و پێداویستی ناوچه‌كه بۆ دیالۆگ".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق ده‌ڵێت: "بارودۆخی ئه‌منی وڵات سه‌قامگیره، عیراق وڵاتێكه رێز له هاوبه‌ش و هاوڕێكانی ده‌گرێت و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵیان هه‌یه".
راشیگه‌یاند كه "له‌هه‌مانكاتدا ته‌ئكید له‌سه‌ر سه‌ره‌وه‌ری و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عیراق ده‌كه‌ینه‌وه".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 15ی ئایاری 2019، حكومه‌ته‌كانی ئه‌ڵمانیا و هۆڵه‌ندا بڕیاریاندا پرۆسه‌ی مه‌شق و راهێنان به هێزه عیراقییه‌كان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان رابگرن به هۆكاری زیادبوونی گرژی و ئاڵۆزییه‌كان له ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
كاتێكی پێشتریش وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له راگه‌یه‌ندراوێكدا فه‌رمانی ده‌ركرد بۆ ئه‌و كارمه‌ندانه ده‌ركرد كه كاری پێویستیان له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا و كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێر نییه، نوێنه‌رایه‌تییه‌كانیان له به‌غدا و هه‌ولێر جێبهێڵن و بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌مریكا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، هۆكاری ده‌ركردنی ئه‌و فه‌رمانه‌ی بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندوه‌ته‌وه كه میلیشیاكان هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر هاوڵاتییانی ئه‌مریكا و رۆژئاوا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانییان.
هه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، به شێوه‌یه‌كی كاتی پێدانی ڤیزای له نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی خۆی له عیراق و هه‌رێمی كوردستان راگرتووه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه رۆژی یه‌كشه‌ممه 12ی ئایاری 2019، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند" ئامۆژگاریی سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی ئه‌مریكا ده‌كه‌ین له زیادبوونی ئاڵۆزییه‌كان له عیراق، بۆیه ده‌بێت له‌و باره‌یه‌وه ئاگاداربن".
باڵیۆزخانه‌كه داواشی له هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی كردووه له‌م كاته‌دا سه‌ردانی عیراق نه‌كه‌ن، هاوكات داواشی له هاوڵاتییانی خۆی له عیراق كردوه بۆ هه‌ر زانیارییه‌كی زیاتر سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی باڵیۆزخانه‌كه بكه‌ن له به‌شی خزمه‌تگوزاریی تایبه‌ت به هاوڵاتیانی ئه‌مریكا.
ناوبه ناو باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا هۆشداری ده‌داته هاوڵاتیانی خۆی له عیراق كه ئاگاداری خۆیان بن له بوونی ئه‌گه‌ری هێرشكردن بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی وڵاته‌كه‌ی.
ئه‌و هۆشدارییه نوێیه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا له كاتێكدایه، ئاڵۆزییه‌كانی نێوان واشنتن و تاران ڕۆژ له دوای ڕۆژ له په‌ره‌سه‌ندندایه و ژماره‌یه‌ك له لێپرسراوان و په‌رله‌مانتارانی عیراقیش به‌پێویستی ده‌زانن به‌غدا خۆی له ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مریكا به دووربگرێت و خۆی نه‌كاته لایه‌نێك له‌و ناكۆكیانه‌دا.
PM:05:25:15/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 3072
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت