به‌وێنه...له رووداوێكی هاتووچۆدا دوو كه‌س برینداربوون
وێستگه نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه له رووداوێكی هاتووچۆدا له‌سه‌ر رێگای كه‌لار - خانه‌قین دوو كه‌س برینداربوون و یه‌كێكیان به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه ره‌وانه‌ی سلێمانی كرا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، هاتووچۆی گه‌رمیان ده‌ڵێت: "پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه 15ی ئایاری 2019 به‌هۆی پێكدادانی مینی پاسێك و تراكتۆرێك له‌سه‌ر رێگای كه‌لار - خانه‌قین دوو كه‌س بریندار بوون".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "ئه‌و دوو كه‌سه به تراكتۆره‌كه خه‌ریكی كاركردن بوون، مینی پاسه‌كه‌ش له خانه‌قینه‌وه به ئاراسته‌ی كه‌لار هاتووه و له‌نزیك گوندی "تۆپ عه‌سكه‌ر" ئه‌و رووداوه دروست بووه".
هاتوچۆی گه‌رمیان راشیگه‌یاند كه "پاش گه‌یاندنی برینداره‌كان به‌نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار له‌كه‌لار، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه یه‌كێك له‌برینداره‌كان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی كرا".
PM:04:36:15/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 2652
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت