كادرێكی یه‌كێتی: بارزانی نامه‌یه‌كی یه‌كێتی له‌سه‌ر كه‌ركوك به‌نه‌رێنی وه‌ڵامداوه‌ته‌وه
وێستگه نیوز -
كادرێكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند كه سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان به نه‌رێنی وه‌ڵامی نامه‌یه‌كی یه‌كێتی له‌سه‌ر پرسی كه‌ركوك داوه‌ته‌وه.
سه‌رتیپ جه‌وهه‌ر كادری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ وێستگه نیوز رایگه‌یاند كه "له چه‌ند رۆژی رابردوودا یه‌كێتی سه‌باره‌ت به پرسی كه‌ركوك و پۆستی وه‌زیری داد له حكومه‌تی عیراق نامه‌یه‌كی بۆ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكرات ناردووه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "پرسی كه‌ركوك ئه‌وله‌ویه‌ته و یه‌كێتی ده‌یه‌وێت دڵنیابێت له‌و رێكه‌وتنه‌ی گوایه به زاره‌كی له‌سه‌ر پرسی كه‌ركوك كراوه".
سه‌رتیپ جه‌وهه‌ر وتی "یه‌كێك له بڕگه‌كانی رێكه‌وتنه‌كه ئه‌وه‌یه كه له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوون بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت و راسپاردنی كاندیدی پارتی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، رێوشوێنی دانانی پارێزگارێكی نوێی كورد له یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ كه‌ركوك ده‌ستپێبكات كه رزگار عه‌لی-یه".
ئه‌و كادیره‌ی یه‌كێتی ئاشكرایكرد كه "به‌پێی زانیارییه‌كان مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو وه‌ڵامی نامه‌یه‌كی (یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان)ی به نه‌رێنی داوه‌ته‌وه و به‌ڕوونی وتویه‌تی دوای پێكهَنانی حكومه‌ت وه‌فدێكی هاوبه‌ش ده‌نێرینه به‌غدا؟!".
ده‌شڵێت: "ئه‌مه‌ش موخالیفی ئه‌و رێككه‌وتنه زاره‌كیه‌یه كه (گوایه!) له‌گه‌ڵ جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتی كردوویه‌تی؟!".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "پارتی ئاماده‌یه ئه‌ندامانی خۆی له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسڵ بنێرێته‌وه ئه‌نجومه‌ن، تا ده‌نگ به پارێزگارێكی نوێی عه‌ره‌ب بده‌ن له‌چوارچێوه‌ی سه‌فقه‌یه‌كی حزبیی! به‌ڵام ئاماده‌نییه ئه‌ندامانی له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بگێڕێته‌وه كه‌ركوك (دڵی كوردستان!) بۆ ده‌نگدان به پارێزگارێكی نوێی كورد بۆ شاره‌كه! كه مه‌له‌فی ئه‌منی ده‌گرێته ده‌ست و ده‌توانێت رێگری بكات له هه‌وڵی ته‌عریب به‌تایبه‌ت هه‌ندێك ناوچه‌ی ده‌وری كه‌ركوك و كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر دانان و لابردنی كاربه‌ده‌ستی شاره‌كه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "ئه‌گه‌ری به‌هێز ئه‌وه‌یه دوباره جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان یه‌كێتی و پارتی گرفتی بۆ دروست بێت و دووباره ناڕه‌زاییه‌كانی ناوخۆی یه‌كێتی تۆخ ببێته‌وه، چونكه وه‌ڵامی بارزانی بۆ یه‌كێتی لێكدانه‌وه‌ی جیاوازی بۆ ده‌كرێت، یان رێككه‌وتنه زاره‌كیه‌كه به‌وشێوه نه‌بووه كه بڵاوكرایه‌وه، یان پارتی ده‌ستی به‌ده‌ستی به یه‌كێتی ده‌كات!".
سه‌رتیپ جه‌وهه‌ر راشیگه‌یاند كه "وه‌ك بۆچوونی خۆم پێموانییه پارتی له‌و خاڵه‌ی رێكه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی سه‌باره‌ت به كه‌ركوك نایه‌ته‌ژێربار و به‌ئاسانی جێبه‌جێ ناكرێت"، هۆكاره‌شی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه "پارتی ده‌یه‌وێت ئه‌و شكسته گه‌وره‌یه‌ی له‌ده‌ره‌نجامی ریفراندۆم روویدا، به یه‌كێتی-دا هه‌ڵبواسێت به‌وه‌ی كه سوپای عیراق گه‌ڕاوه‌ته‌وه كه‌ركوك، له كاتێكدا هۆكاره‌كه ریفراندۆم و ئه‌وانه بوون كه ده‌ستیان برد بۆ پرۆژه‌یه‌ك كه نه وڵاته‌كه حازربوو نه وڵاتانی هه‌رێمی و نه‌زه‌مینه‌یه‌كی یاسایی و سیاسی و نێوده‌وڵه‌تی هه‌بوو".
PM:04:23:15/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 14932
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت