كارمه‌ندێكی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا: نازانین چی روو ده‌دات و كه‌س هیچمان پێ ناڵێت
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا
كارمه‌ندێكی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا: نازانین چی روو ده‌دات و كه‌س هیچمان پێ ناڵێت
وێستگه نیوزـ
كارمه‌ندێكی بیانیی ناو باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا رایگه‌یاند كه تائێستا هیچ رێنماییه‌كیان بۆ گه‌ڕانه‌وه پێنه‌گه‌یشتوه، به‌ڵام ده‌ڵێت كه جۆرێك له ناسه‌قامگیری له‌ناو باڵیۆزخانه‌كه‌دا هه‌یه.
سایتی روسیاتوده‌ی رایگه‌یاندوه كه دوای فه‌رمانه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بۆ كارمه‌نده ناسه‌ره‌كی و پێویسته‌كانی باڵیۆزخانه و كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا و هه‌ولێر و گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ ئه‌مریكا، توانیویه‌تی په‌یوه‌ندی به كارمه‌ندێكی ناو باڵیۆزخانه‌كه‌وه بكات.
به‌وته‌ی ئه‌و كارمه‌نده، تائێستا هیچ رێنمایی یان ئاگادارییه‌ك به كارمه‌نده‌كان سه‌باره‌ت به‌هیچ شتێك پێنه‌گه‌یشتوه، ده‌شڵێت: "به‌ڵام جۆرێك له ناسه‌قامگیری له‌ناو باڵیۆزخانه‌كه‌دا هه‌یه".
كارمه‌نده‌كه به سایتی روسیاتوده‌ی وتوه: "جموجوڵ له‌ناو ته‌لاری باڵیۆزخانه وه‌ك رۆژانی دیكه نییه، ئه‌مڕۆ هیچ میوانێك نه‌هات و پێشوازیشمان له كه‌س نه‌كرد، رێوشوێنه ئه‌منییه‌كانیش توندكراونهتهوه و لایه‌نه ئه‌منییه‌كان ناتوانن هیچمان پێ بڵێن".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 15ی ئایاری 2019، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له راگه‌یه‌ندراوێكدا فه‌رمانی ده‌ركرد بۆ ئه‌و كارمه‌ندانه ده‌ركرد كه کاری پێویستیان لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر نییە، نوێنه‌رایه‌تییه‌كانیان له به‌غدا و هه‌ولێر جێبهێڵن و بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌مریكا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، هۆكاری ده‌ركردنی ئه‌و فه‌رمانه‌ی بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندوه‌ته‌وه كه میلیشیاكان هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر هاوڵاتییانی ئه‌مریكا و رۆژئاوا‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانییان.
هه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، به شێوه‌یه‌كی كاتی پێدانی ڤیزای له نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی خۆی له عیراق و هه‌رێمی كوردستان راگرتووه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه رۆژی یەکشەممە 12ی ئایاری 2019، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا لە بەیاننامەیەکدا رایگه‌یاند" ئامۆژگاریی سەرجەم هاوڵاتیانی ئەمریکا دەکەین له زیادبوونی ئاڵۆزییەکان لە عیراق، بۆیە دەبێت لەو بارەیەوە ئاگاداربن".
باڵیۆزخانه‌كه داواشی لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی کردووە لەم کاتەدا سەردانی عیراق نەکەن، هاوكات داواشی لە هاوڵاتییانی خۆی لە عیراق كردوه بۆ هەر زانیارییەکی زیاتر سەردانی ماڵپەڕی باڵیۆزخانەکە بکەن لە بەشی خزمەتگوزاریی تایبەت بە هاوڵاتیانی ئەمریکا.
ناوبە ناو باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هۆشداری دەداتە هاوڵاتیانی خۆی لە عیراق کە ئاگاداری خۆیان بن لە بوونی ئەگەری هێرشکردن بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی وڵاته‌كه‌ی.
ئەو هۆشدارییە نوێیەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە کاتێکدایە، ئاڵۆزییەکانی نێوان واشنتن و تاران ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە پەرەسەندندایە و ژمارەیەک لە لێپرسراوان و پەرلەمانتارانی عیراقیش به‌پێویستی ده‌زانن بەغدا خۆی لە ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا بە دووربگرێت و خۆی نەکاتە لایەنێک لەو ناکۆکیانەدا.
PM:03:37:15/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 3520
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت