ئیتالیا سزای دارایی ئه‌و رێكخراوانه ده‌دات كه په‌نابه‌ران له خنكان رزگار ده‌كه‌ن
رێکخراوێکی فریاگوزاری بۆ رزگارکردنی پەنابەران
وێستگه نیوزـ
حكومه‌تی ئیتالیا به‌نیازه مه‌رسومێك بۆ غه‌رامه‌كردنی ئه‌و رێكخراوه فریاگوزارییه نا حكومییانه ده‌ربكات كه له ئاوه‌كانی ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاست په‌نابه‌ر رزگار ده‌كه‌ن و دواتر ده‌یانبه‌ن بۆ ئیتالیا.
رۆژنامه‌ی گاردیان-ی چاپی به‌ریتانیا بڵاویكرده‌وه كه له مه‌رسومه‌كه‌دا هاتووه هه‌ر رێكخراوێكی فریاگوزاریی ناحكومی په‌نابه‌ر له ئاوه‌كانی ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاست رزگار بكات و بیگه‌یه‌نێته ئیتالیا به بڕی سێ هه‌زار و 500 بۆ پێنج هه‌زار و 500 یۆرۆر بۆ هه‌ر په‌نابه‌رێك غه‌رامه ده‌كرێت.
هاوكات رێكخراوه فریاگوزارییه‌كان پێیان وایه ئه‌و مه‌رسومه‌ی ماتیۆ سالڤینی، وه‌زیری ناوخۆی ئیتالیا وه‌ك راگه‌یاندنی جه‌نگه به‌رامبه‌ر ئه‌و رێكخراوانه كه كاریان رزگاركردنی ژیانی په‌نابه‌رانه له پانتایی ده‌ریادا.
رۆژنامه‌كه ئاشكراشیكردوه كه مه‌رسومه‌كه ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئیتالیا ده‌كرێت و له‌وێشه‌وه بۆ په‌رله‌مان تا ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت و دواتر بكه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
PM:02:27:15/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 1820
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت